كۆمپانیای جیپی ئه‌مه‌ریكی له نوێترین به‌رهه‌مدا یه‌كێك له به‌هێزترین و جوانترین ئۆتۆمبێله مۆدێل به‌رزه‌كانی خسته بازاڕه‌كانی دنیاوه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، كۆمپانیای جیپی ئه‌مه‌ریكی له به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌یدا ئۆتۆمبێلی "Renegade"ی مۆدێل به‌رزی خسته بازاڕه‌كانه‌وه كه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌م ئۆتۆمبێله زۆر به‌شێوازێكی به‌هێز دروست كراوه و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر جوان و سه‌رنجڕاكێشانه‌یش دیزاین كراوه.
كۆمپانیاكه ئاماژه‌ی داوه، ئه‌و ئۆتۆمبێله یه‌كێكه له باشترین به‌رهه‌مه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌م ئۆتۆمبێله له‌لایه‌ن ئه‌ندازیارانی میكانیكییه‌وه له‌سه‌ر 10 خاڵ شه‌ش خاڵیان پێ داوه بۆ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی، جگه له‌وه‌یش هێزی بزوێنه‌ری 2.5 و توانای ڕاكێشانی 180 ئه‌سپیشی هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌مه نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 18 هه‌زار و 445 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
جیپ كۆمپانیایه‌كی بواری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێله كه بنكه سه‌ره‌كییه‌كه‌یان ده‌كه‌وێته ئه‌مه‌ریكاوه و له ساڵی 1943 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "ویڵیس و ئۆڤه‌رلاند"ه‌وه كه ئه‌م دوو كه‌سه له ساڵی 1970 كۆمپانیایه‌كه‌یان فرۆشت به كۆمپانیای "American Motors Corporation" هه‌روه‌ها به‌هه‌مانشێوه‌یش كۆمپانیای "AMC" له ساڵی 1986 جیپیان فرۆشت به كۆمپانیای "كریسله‌ر" و تائێسته‌یش كریسله‌ر خاوه‌نی كۆمپانیای جیپه.