كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كه‌ی مایكرۆسۆفت تابلێتێكی نوێی خسته بازاڕه‌كانه‌وه كه به باشترین و به‌هێزترین و هاوکات گه‌وره‌ترین تابلێت داده‌نرێت له دنیادا و وه‌ك ڕكابه‌رێكی تابلێته‌كانی "ئه‌پڵ و سامسۆنگ" داده‌نرێت.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئەو کۆمپانیایە له نوێترین به‌رهه‌مدا تابلێتێكی خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی به‌هێزی دروست كردووە و ده‌ڵێت، كۆمپانیای مایكرۆسۆفت نوێترین تابلێتی دروست كرد به‌ناوی "Surface Go" ه‌وه، وه‌ك كۆمپانیاكه باس له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ده‌كات یه‌كێكه له‌و تابلێتانه‌ی كه هێزێكی یه‌كجار زۆری هه‌یه و به‌شێوازێكی زۆر خێرا و دیزاینیێكی جوان دروست كراوه كه ده‌توانێت ركابه‌ری تابلێته به‌هێزه‌كانی "سامسۆنگ و ئه‌پڵ" بكات.
كۆمپانیاكه زیاتر له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندی تابلێتهكهوه ڕوونكردنه‌وه‌ی داوه و ده‌ڵێت، جیاواز له به‌رهه‌مه‌كانی پێشووتری مایكرۆسۆفت و كۆمپانیاكانی تر ئه‌م تابلێته خاوه‌ن شاشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه كه قه‌باره‌كه‌ی ده‌گاته 10.0 ئینج له‌گه‌ڵ روونی شاشه‌ی 4K و پێنووسی تایبه‌تی بۆ دروست كردنی وێنه و نووسینی خێرا، هه‌روه‌ها ڕامی هه‌شت گێگابایته و میمۆری ناوه‌كیشی تا 256 گێگابایت زیاد ده‌كرێت، ئه‌مه‌یش وایكردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 399 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
مایكرۆسۆفت كۆمپانیایه‌كی فرە نه‌ته‌وه‌یی ته‌كنۆلۆژی كۆمپیوته‌ره، گرینگ‌ترین به‌رهه‌مه‌كانی سیستمه‌كانی كارپێكردنی مایكرۆسۆفت ویندۆز و مایكرۆسۆفت ئۆفیسه، كه مایكرۆسۆفت له 1975دا له‌سه‌ر ده‌ستی بیڵ گه‌یتس دامه‌زراوه، مایكرۆسۆفت له ساڵی 1980 دا "MS-DOS"ی خسته بازاڕه‌وه كه یه‌كه‌م به‌رهه‌می بوو له‌و كاته‌دا، هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه‌یش "Windows XP"ی دروست كرد و خستییه بازاڕه‌كانه‌وه كه ئه‌م ویندۆیه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌خۆییه‌وه بینی.