خانمه پێشكه‌شكاری كوردستان "سۆزان كه‌مال" نوێترین وێنه‌ی له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه و سه‌رنجی هه‌وادارانی به‌لای خۆیدا ڕاكێشاوه، به‌ڵام وێنه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی سۆزان به ماكیاژێكى زۆره‌وه‌یه و له‌به‌ر زۆرى نه‌شته‌رگه‌رى بۆ ڕووخسارى هه‌وادارانى ده‌ڵێن ناى ناسینه‌وه و له جاران زۆر جیاوازتره ڕووخسارى.
سۆزان له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی نووسیویه‌تی:" ئه‌م ستایله‌تان به‌دڵه هاوڕێیان" ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه ئه‌م خانمه وێنه‌ی به ماكیاژى زۆر و ستایلى تازه بڵاو ده‌كاته‌وه و پێشتر چه‌ند جارێك وێنه‌ی له‌مشێوه‌یه‌ی له‌سه‌ر داوای هه‌واداره‌كانی بڵاو كردووه‌ته‌وه. ئه‌وه‌یش وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن سۆزان هیج جوانییه‌كی نه‌ماوه له‌دواى ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رى جوانكارى.
هه‌وادارانی له‌سه‌ر ئه‌م وێنه‌یه بۆ سۆزانیان نووسیوه، كێشه له كردنی ماكیاژه‌كه نییه، به‌ڵام به ته‌واوی ڕووخسارت لاواز بووه و جوانییه‌كه‌ت نه‌ماوه.
سۆزان كه‌مال، له ساڵی 1987 له شاری سلێمانی له‌دایكبووه، له ماوه‌ی ڕابردوودا پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی "ئین ئارتی" دوو بوو، دواتر وازی له‌و كه‌ناڵه هێنا و له كه‌ناڵی "كورد ماكس" ده‌ستی به‌كار كرده‌وه، سه‌ره‌تای هاتنه ناو كاری ڕاگه‌یاندنی بۆ ساڵی 2007 ده‌گه‌ڕێته‌وه.