سابات و ساوێن دوو خوشكه گۆرانیبێژ، هه‌ردووكیان په‌یمانگه و كۆلێژى هونه‌ره جوانه‌كانیان ته‌واو كردووه، ساوێن ژه‌نیارى ئامێرى كه‌مان و سابات ژه‌نیارى چه‌لۆ، ئه‌م دوو خوشكه هونه‌رمه‌نده سه‌رجه‌م كار و چالاكییه هونه‌رییه‌كانیان پێكه‌وه ئه‌نجام داوه و به‌شدارى چه‌ندان چالاكى و فێستیڤاڵى هونه‌رییان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى كوردستان كردووه، دواى دابڕانێكى زۆر له ناوه‌ندى هونه‌رى ئێسته سه‌رقاڵى كارى هونه‌ریین و نوێترین ده‌ركه‌وتنیان له ڕێگه‌ى پێگه‌كانى خۆیانه‌وه به وێنه بڵاو كردووه‌ته‌وه.
سابات و ساوێن جیا له‌گه‌ڵ گرووپى موزیكى كچانى ڕانیه، تا ئێسته له‌گه‌ڵ چه‌ندان گرووپى تر وه‌ك "ئۆركێستراى عێراق، ئۆركێستراى سلێمانى، ئۆركێستراى هه‌ولێر، گرووپى نه‌واى هه‌ولێر، گرووپى نه‌ورۆز و گرووپى كوردستان" كاریان كردووه، له‌گه‌ڵ چه‌ندان گرووپى كاتى، له هه‌مان كاتدا ساوێن و سابات وه‌ك ژه‌نیار له چه‌ندان فێستیڤاڵ له ده‌ره‌وه‌ى وڵات به‌شداریان كردووه، وه‌ك "نه‌مسا، ئه‌ڵمانیا، به‌ریتانیا، ڕووسیا، جۆرجیا، مه‌غریب و توركیا"، له‌م نزیكانه‌یش به پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه به نیازى كارى تازه‌ى هونه‌ریین به یەكه‌وه.
هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند كۆتا به‌رهه‌مى هونه‌ریان كلیپێك بوو به‌ناوى "شێتانه" ئه‌و كلیپه به ستایلێكى جیاوازتر له كاره‌كانى پێشتریان كارى موزیكى بۆ كرابوو و پێى ده‌ڵێن ستایلى "دیپ هاوس"، گۆرانییه‌كه له تێكستى ڕه‌سووڵ سوڵتانى و ئاوازى هونه‌رمه‌ندان سابات و ساوێن خۆیان بوو، هه‌روه‌ها ئاریۆس حه‌مه‌سه‌عید كارى دابه‌شكردنى موزیكى بۆ كردووه و له ده‌رهێنانى سابات حه‌مید بوو.