ئه‌مڕۆ هه‌ینى 13ى ته‌مووز، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی ڕای گه‌یاند كه، له ماوه‌ی دوو شه‌ودا له شارۆكه‌ی پێنجوێن ده‌ست به‌سه‌ر 24 ماتۆرسكیڵی بێ سه‌ره‌تادا گیرا.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕای گه‌یاندووه كه، "له درێژه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی به‌شی پۆلیسی پێنجوێن پێی هه‌ستاوه بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ماتۆرسكیڵی بێ سه‌ره‌تا، كه بۆته هۆی بێزاری دانیشتوانی شارۆكه‌ى پێنجوێن، توانرا شه‌وی ڕابردوو پێنجشه‌م، ده‌ست به‌سه‌ر نۆ ماتۆڕسكیڵی بێ سه‌ره‌تادا بگیرێ و خاوه‌نه‌كانیان ڕووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه".
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه ڕۆژى چوارشه‌مى ڕابردوو، قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سلێمانی لە كۆبوونەوه‌یه‌كدا، بڕیاری كۆتایی لەسەر ماتۆڕسكیڵ دەركرد و ئاشكراى كرد كه ئیتر دەست بەسەر تەواوی ماتۆڕسكیلەكان دەگیرێت كە پێشتر ئاگەدار كرابوونەوە، لە كۆبوونەوەكه‌دا لیژنەكان و قایمقامیەت چەند بڕیارێكیاندا، له‌وانه‌یش، "داخستنی تەواوی ئەو پێشانگایانەی ماتۆڕسكیل كە مۆڵەتی كاركردنیان نییە و دەست بەسەرداگرتنی تەواوی ئەو ماتۆڕسكیلانەی كە پێشتر چەند جارێك ئاگەدار كرابوونەوە و هیچ سەرەتایەكیان نییە، ئەوەش بە هاوبەشی لەگەل ئیدارەی قەزا و ناحییەكاندا".
پاش سكاڵای ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌دانیشتوانی شارۆكه‌ى پێنجوێن، به‌رامبه‌ر زۆربوونی ماتۆرسكیڵی بێ سه‌ره‌تا كه بووه‌ته ھۆی بێزاركردنیان، له‌سه‌ر فه‌رمانی عه‌میدی مافپه‌روه‌ر ئاسۆ ته‌ھا عه‌بدولكه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، له‌لایه‌ن به‌شی پۆلیسی پێنجوێنه‌وه دوو شه‌وه ھه‌ڵمه‌تێكی فراوان بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ماتۆڕسكیڵه بێ سه‌ره‌تاكان ده‌ستی پێ كردووه، كه تائێسته توانراوه له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو شه‌وه‌دا 24 ماتۆرسكیڵی بێ سه‌ره‌تا ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگیرێت و خاوه‌نه‌كانیان ڕووبه‌ڕووی یاسا بكه‌نه‌وه.