به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 13ى ته‌مووز، ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری به‌رده‌وامی نزمه پاڵه‌په‌ستۆی وه‌رزی گه‌رمی ساڵانه ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك و دهۆك، ئاسمان ساماڵ و گه‌رم ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 45 پله و نزمترین پله‌یش 26 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
پله‌كانی گه‌رمایش به‌م شێوه‌یه‌یه، له هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی 42 پله و نزمترینی 26 پله ده‌بێت، هه‌روه‌ها له شاری سلێمانی به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی 42 پله و نزمترینی 27 پله ده‌بێت، له شاری دهۆكیش پله‌كانی گه‌رمی له نێوان 41 و 26 پله و له كه‌ركووكیش له نێوانی 45 و 29 دا ده‌بن.