بۆچى نابێت بەرسیلە بخۆین؟

:: AM:10:46:13/07/2018 ‌
زۆربەمان تا ئێستە چەندان جار بەرسیلەمان خواردووە بەبێ ئەوەی بزانین سوود یان زیانەکانی چییە، هەرچەندە هەموومان سوودەکانی ترێ بۆ تەندروستی دەزانین، بەڵام هەندێکمان تا ئێسته‌ دەربارەی سوود و زیانه‌كانى بەرسیلەمان یان ترێى پێنه‌گه‌یشتوومان نه‌زانیووه‌ و نەبیستووە.

سووده‌كانى خواردنى به‌رسیله‌ ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌یه‌: 

1. ئه‌گه‌ر به‌ پاودەری بەرسیلەی کوتراو گیانت بشێلیت یارمەتی بەهێزکردنی لەش و لابردنی پەڵەی سەر پێست دەدات.

2. تێکەڵەی بەرسیلە و سرکەى سێو کێشەی هەوکردنی ڕێڕەوی میز چارەسەر دەکات.

3. خواردنى به‌رسیله‌ لەگەڵ هەنگوین کێشەکانی قورگ و زمان و هەوکردنی گوێ چارەسەر دەکات.

4. بەرسیلە تینویەتی ناهێڵێت و بەسودە بۆ گەدە و جگەر.

5. به‌رسیله‌ له‌ كۆنه‌وه‌ بۆ چارەسەری ڕشانەوە و سکچون به‌كارهاتووه‌.

6. به‌رسیله‌ زۆر بەسودە بۆ خانمی دووگیان، چونکە گەدە بەهێز دەکات و ناهێڵێت کۆرپەلە بکەوێت.

7. خواردنه‌وه‌ى به‌رسیله‌ به‌ شێوه‌ى شەربەت چارەسەرێکی باشه‌ بۆ قەڵەوى و مایه‌سیرى.

8. بەرسیلە، لەکۆندا بۆ چارەسەری دڕکەومێکوتە و هەوکردنی مایەسیری بەکارهاتووە و شەربەتەکەشی بۆ چارەسەرکردنی سوتاوی قورگ و زمان و پوک و ئازاری گوێچکە بەکارهێنراوە.

9.بەرسیلە تینویەتی دەشکێنێت و گەدە و جگەر بەهێز دەکات.

زیانه‌كانیشى ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ن: 

1. خواردنى بەرسیلە دەبێتە هۆی غازات و گەدە لاواز دەکات. 

2. پێست تووشى هه‌ستیارى ده‌كات.

3. خواردنى به‌رسیله‌ له‌گه‌ڵ ماست و شیردا ده‌بیته‌ هۆى تووش بوون به‌ گه‌شكه‌.

4. به‌رسیله‌ خواردن له‌سه‌ر گه‌ده‌ى به‌تاڵ تووشى سه‌رئێشه‌یه‌كى تووندت ده‌كات.


وشە - محەمەد میران