كه‌مێك پێش ئێسته به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى، پڕۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی شاری هه‌ولێر به ده‌ست كۆتایی هات و به‌هۆی زۆری سكاڵاوه ده‌نگی ئاواره‌كان سووتێنرا.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 13ی ته‌مووز، دادوه‌ر و تیمی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كۆتاییان به پڕۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر هێنا.
به‌پێی زانیارییه‌كانى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، دادوه‌ران و تیمی كۆمسیۆن له كۆی 215 سندوقی سكاڵا له‌سه‌ر توانیوویانه ته‌نها 134 سندوق به‌ده‌ست بژمێرنه‌وه.
ئه‌و سندوقانه‌شی كه ده‌نگی ئاواره‌كانی تێدایه و سكاڵایان له‌سه‌ر بوو، به‌هۆی بوونی سكاڵای زۆری لایه‌نه‌كان له‌سه‌ریان و قردێله‌ی سوور، ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ست هه‌ژمارنه‌كرانه‌وه و سوتێنران.
دوێنێ پێنجشه‌م 12ى ته‌مووز، ژماردنه‌وه‌ى ده‌ستیى ده‌نگه‌كان، له هه‌ولێر به ئاماده‌بوونى نوێنه‌ری نەتەوە یەکگرتووەکان و به‌شێك له لایه‌نه سیاسییه‌كان، له هۆڵی شادی شاری هه‌ولێر پڕۆسه‌ی ژماردنه‌وه و جیاكردنه‌وه‌ی دەستی ده‌نگه‌كان ده‌ستی پێ كرد، و ڕۆژی نۆی ته‌مووزیش، ژماردنەوەی دەستی دەنگەکان لە پارێزگای سلێمانی دەستی پێ کرد و دوو ڕۆژی خایاند.
هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە 12ی ئایاری ڕابردوو ئەنجام درا، بەشێك لە حزبە سیاسییەكانی عێراق ناڕازیبوون لەسەر ئەنجامەكەی، دادگای فیدراڵی و پەرلەمانی عێراق بڕیاریان دا كە دەنگەكان بە دەست هەژمار بكرێنەوە بەتایبەت ئەو سندووقانەی سكاڵایان لەسەرە، بەڵام هێشتا ناڕەزایی حزبەكان بەو پرۆسەیە نەڕەویوەتەوە.