لهم گرتهیهى خوارهوهدا به شێوهیهكى جیاواز له ڕێگه كلاسیكیهكهى فێرى بووینه، چۆنیەتی ئامادە کردنی پەتاتەی سورکراوە، چێشتلێنهر "تارا ئەمین سەپان"، چێشتلێنەری لێهاتووی كورد کە یهكێكه لهو خانمانهى زیاتر له 1000 ڤیدیۆى فێركارى بۆ ئاماده كردنى خواردن ههیه، خانمان فێرى ئاماده كردنهكهى دهكات.
پەتاتە یەكێكە لەو بەرهەمە خۆراكییانەی كە بەشێوەیەكی بڵاو لە جیهاندا هەیە، یەكێكیشە لەو خواردنانەی بەهایەكی خۆراكی زۆری هەیە و چەندین سودی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە.
بەپێی بۆچوونی شارەزایانی بواری خۆراک، پەتاتە لەو بەرهەمە بەنرخانەیە كە هەرچەندە لێكۆڵینەوەی زیاتری لەسەر بكرێت زیاتر سودە گرنگ و سەرسوڕهێنەرەكانی ئاشكرا دەبێت.
لە جیهاندا پەتاتە بە دەوڵەمەندییەكەی لە كاربۆهایدرات و وزەدا ناسراوە، بەڵام كەم كەس هەیە كە زانیاری تەواوی لەسەر سوودە شاراوەكانی دیكەی ئەم سەوزەیە هەبێت.