بڕیاری وه‌رگرتنی 70% قوتابیان بێ ئاگه‌داری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بووه
ساڵانه دوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی نمره‌ی قوتابییانی پۆلی 12ـی ئاماده‌یی، پێشكه‌شكردن بۆ زانكۆ و په‌یمانگه‌كان ده‌ست پێ ده‌كات، به‌ڵام ئه‌مساڵ به بڕیارێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، وه‌رگرتن بۆ قوتابیی خولی یه‌كه‌م 70% ده‌بێت و بۆ خولی دووه‌میش له 30%، ئه‌مه‌ش نائومێدی قوتابییانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و خۆشیی ده‌رچوونی تاڵ كردوون.
هه‌فته‌ی رابردوو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاریدا بۆ ئه‌مساڵی خوێندن 2018-2019 ته‌نیا 70%ی ده‌رچووانی خولی یه‌كه‌م له زانكۆ و په‌یمانگاكان وه‌ربگرێت.
بێری یوونس قوتابیی پۆلی 12ـی زانستی له شاری هه‌ولێر، وه‌ك خۆی ده‌ڵێ¡ /HH H'F)J G)DN71*HH) ($ .Hلی دووه‌م له‌پێناو مسۆگه‌ركردنی نمره‌ی زیاتر. به‌ڵام حه‌ماسی بۆ تاقیكردنه‌وه‌كه نه‌ماوه و دووپاتی ده‌كاته‌وه "به‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به‌ته‌واوه‌تی بێهیوا بووه و بڕیاری داوه ئه‌مساڵ خۆی بهێڵێته‌وه بۆ ساڵێكی تر".
بێری بۆ "وشه" گوتی، كۆی نمره‌كانم 88ـه و وانه‌ی بیركاری و عه‌ره‌بیم بۆ خولی دووه‌م هه‌ڵگرت تا به‌هۆیانه‌وه كۆنمرهم بگات به 90، به‌ڵام به‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا سارد بوومه‌وه و ناچمه تاقیكردنه‌وه‌ی خولی دووه‌م و خۆم بهێڵمه‌وه.
لای خۆیه‌وه یوسف سوورچی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پلاندانان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای ده‌كات كه له‌گه‌ڵ كه‌ریم له‌تیف له كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له دووی تهمووز، وه‌ك لیژنه به‌شدار بووین، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیاره نه‌بووین، هه‌روه‌ها ئه‌و شێوازه‌ی پێڕه‌وی نمره له‌ڕووی زانستی و په‌روه‌رده‌یییه‌وه دروست نییه، چونكه هه‌ر بڕیارێكی په‌روه‌رده‌یی پێویسته ساڵی پێشتر بدرێت.
یوسف بۆ "وشه" ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه بڕیار بووه هه‌ردوو وه‌زاره‌ت هه‌موو بڕیارێك به هاوبه‌شی بیده‌ن، به‌ڵام نایشارێته‌وه "وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا تاكلایه‌نانه بڕیاری داوه، له كاتێكدا ده‌بێت بۆ بڕیاری له‌و شێوه‌یه ڕێككه‌وتن بكرێت، چونكه پڕۆژه‌ی نیشتمانییه و نابێت قوتابی زیانمه‌ند بێت".
له به‌رانبه‌ردا عه‌باس ئه‌كره‌م گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای كوردستان باس له‌وه ده‌كات كه له ساڵانی پێشوو هه‌نگاو به هه‌نگاو گۆڕانكاری له شێوازی وه‌رگرتن به سیستمی ناوه‌ندیی وه‌رگرتن كراوه، به‌شێوه‌یه‌ك له وه‌رگرتندا ته‌واوی خواست و ئاره‌زووی خوێندكار به‌رجه‌سته بكرێت.
عه‌باس بۆ "وشه" روونی كرده‌وه كه ساڵی رابردوو ڕێژه‌ی سه‌رووی (٥٥%)ی كورسییه‌كانی خوێندن بۆ ده‌رچووانی خولی یه‌كه‌می تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی بوو، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی (٤٥%)ی كورسییه‌كانی خوێندنیش بۆ ئه‌وانه بوو كه له خولی دووه‌م ده‌رچوون.
زیاتر گوتی، بۆ ئه‌مساڵی خوێندنیش راگه‌یاندنی وه‌رگرتنی خوێندكاران له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوو به دوو قۆناغ ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ك بۆ هه‌ر قۆناغێكی ده‌رچوون ڕێژه‌یه‌كی گونجاو له پلانی وه‌رگرتن داده‌نرێت، بۆ ئه‌وه‌ش تا ئاستی (٧٠%)ی كورسییه‌كانی خوێندن له كۆلێژ و په‌یمانگه‌كان ته‌رخان ده‌كرێت بۆ ده‌رچووانی خولی یه‌كه‌می تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی، هه‌روه‌ها ڕێژه‌كه‌ی تری ده‌مێنێته‌وه ته‌رخان ده‌كرێت بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه له خولی دووه‌می تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی ده‌رده‌چن.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئاماژه‌ی دا، ئامانجمان له‌م بڕیاره ئه‌وه‌یه تا سه‌ره‌تای مانگی سێپتێمبه‌ر ناوی خوێندكاران له ڕێی (زانكۆلاین) بڵاو بكرێته‌وه، ده‌ست پێكردنی ده‌وامی خوێندكاران له كاتی خۆیدا كارئاسانیمان بۆ ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی چه‌ند سیستمێكی نێوده‌وڵه‌تی له زانكۆكان.
هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی ئه‌و ڕێژه‌یه زیان به ده‌رچووانی خولی دووه‌م ناگه‌یه‌نێت، چونكه جیاوازی نمره‌ی وه‌رگرتن له نێوان هه‌ردوو خوله‌كه‌دا ئه‌وپه‌ڕی ده‌گاته دوو نمره، ئه‌وه له كاتێكدایه له ساڵانی ڕابردوودا سێ نمره ده‌به‌خشرایه ده‌رچووانی خولی یه‌كه‌م. عه‌باس وای گوت.
به‌ڵام كه‌ریم له‌تیف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌زموونه‌كان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده جه‌خت ده‌كاته‌وه كه "بڕیاره‌كه نادروسته و ئێمه له كۆبوونه‌وه دژی بووین و هه‌ر بڕیارێكی له‌م شێوه‌یه بدرێت، پێویسته له سه‌ره‌تای ساڵ بدرێت و تا قوتابی خۆی بۆ ئاماده بكات".
كه‌ریم بۆ "وشه" گوتی، ئێمه وه‌ك ئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای وه‌رگرتنی قوتابییان ناڕه‌زایه‌تیمان به ئه‌ندامانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و لیژنه‌كه‌یان ڕاگه‌یاندووه و داواشمان له وه‌زیری په‌روه‌رده كردووه قسه له‌گه‌ڵ وه‌زیری خوێندنی باڵا بكات تا ئه‌و بڕیاره هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
ڕۆزه قوتابییه‌كى سنوورى پارێزگاى سلێمانییه له به‌شى وێژه‌یى كه له هه‌موو وانه‌كان ده‌رچووه و دڵخۆشه بۆ ئه‌و بڕیاره، چونكه له به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌ودایه، له هه‌مانكاتدا دڵته‌نگیشه بۆ هاوڕێكانى كه وانه‌یان هێشتووه‌ته‌وه بۆ خولى دووه‌م.
ڕۆزه بۆ "وشه" گوتى، بۆ ئه‌و قوتابییانه‌ى وانه‌یان هێشتووه‌ته‌وه بۆ خولى دووه‌م زۆر قوڕس ده‌بێت كێبه‌ركێ بكه‌ن له‌سه‌ر وه‌رگرتن، هه‌رچه‌نده من بڕیاره‌كه‌م پێ خۆشه، به‌ڵام خۆزگه زووتر بڕیاره‌كه ده‌رده‌چوو.
هاوكات دڵشاد عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه ئه‌و بڕیاره زیانی هه‌یه بۆ خوێندكار و ده‌بوو له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه ئه‌و بڕیاره بدرایه، تا قوتابییان وانه‌یه‌ك و دوو وانه نه‌هێڵنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی بۆ "وشه" رای گه‌یاند، ئه‌و بڕیاره له سه‌ره‌تای ساڵ بووایه، ڕێژه‌ی ده‌رچوونیش زیاتر ده‌بوو، گله‌ییش له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده نه‌ده‌كرا كه ئاخۆ ڕێژه‌ی ده‌رچوون كه‌مه یان زیاده، هه‌روه‌ها به‌م بڕیاره وای لێ دێت كه قوتابی له خولی یه‌كه‌م به نمره‌ی كه‌م وه‌ربگیرێت و له خولی دووه‌م به‌نمره‌ی زیاتر.
"ئه‌مه بارگرانییه‌كی گه‌وره‌تره له‌سه‌رشانی قوتابی و سته‌میشه، هیوادارم ڕاگه‌یاندنه‌كان به‌مه بزانن و نه‌هێڵن ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ ببێت" عومه‌ر وای گوت.
هه‌رچی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه ئاشكرای ده‌كات، ئه‌و بڕیاره پێوه‌ست نییه به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا پێی هه‌ڵساوه و ئێمه له‌گه‌ڵیدا نین. سامان سیوه‌یلی بۆ "وشه" گوتی، ناڕه‌زایه‌تی خۆمان له‌باره‌ی ئه‌و بڕیاره ده‌ربڕیوه و شاندێكیشمان ناردووه بۆ لای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا تا پێداچوونه‌وه به‌و بڕیاره‌دا بكه‌ن، چونكه له كاتی خۆی نه‌دراوه و له زیانی قوتابییانه كه كه‌وتوونه‌ته خولی دووه‌م.
شوان غه‌ریب مامۆستاى یه‌كێك له قوتابخانه‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌ڵێ، پێویسته بڕیارێكى له‌م شێوه‌یه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست بێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى توانستى زانكۆكان، ئه‌وا ساڵێك پێشتر ده‌ر بكرێ.
ئه‌و مامۆستایه بۆ "وشه" گوتى، "قوتابخانه‌كه‌ى ئێمه 81 قوتابیى پۆلى 12ـى ئاماده‌یى هه‌یه، ئاستى ده‌رچوونمان له خولى یه‌كه‌م 21 قوتابى بووه و ئێسته‌ش به‌م بڕیاره ڕه‌نگه هه‌ر 21 قوتابى ئاستى ده‌رچوونى ئێمه بێت و هیچ قوتابییه‌ك نه‌چێته خولى دووه‌م، چونكه هیچ ماناى نییه قوتابى له زانكۆیه‌ك به 70 نمره و قوتابیه‌كی تر له زانكۆیه‌كی تر به 80 نمره له یه‌ك به‌ش وه‌ربگیرێن، ئه‌وه نایه‌كسانییه".