به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاشكرایان كرد، كه ژماره‌ی باره‌گا سووتێنراوه‌كان له پارێزگاكانی باشووری عێراق گه‌یشتووه‌ته نۆ باره‌گا و دۆخی ته‌ناهی شاره‌كانیش ڕوو له گرژی ده‌كات و دۆخه‌كه له هه‌ندێ شار له ده‌ست ده‌رچووه.
ئه‌فسه‌رێكی باڵای وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاشكرای كرد، نۆ باره‌گای حزبه شیعییه‌كانی "ده‌عوه، به‌ره‌ی حیكمه، فه‌زیڵه، فه‌تح، عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق" له پارێزگا جیا جیاكانی باشووری عێراق سووتێنراون، هاوكات ژماره‌ی قوربانییه‌كانی خۆپێشاندانه‌كان له به‌سڕه و میسان و زیقاڕ و نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا و واست گه‌یشتووه‌ته 61 بریندار و دوو كوژراوه، له ڕیزی برینداره‌كان 30 كه‌سیان له هێزه ته‌ناهییه‌كانن.
ئاماژه‌ی دا، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 40 شه‌قامی سه‌ره‌كی و خێرای نێوان شاره‌كان له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه كۆنتڕۆڵ كراون و هاتوچۆیان لێ قه‌ده‌غه كراوه، بۆ كپكردنه‌وه‌ی خۆپێشاندانه‌كانیش له شاره‌كانی باشووری عێراق هێلی ئینته‌رنێت له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه پچڕێنرا، تا له ڕێی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی پلانی به‌رده‌وامی خۆپێشاندان دانه‌نێن.
هاوكات به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "
عه‌ره‌بی جدید" به‌غدا به‌رده‌وامه له ناردنی هێزی ته‌ناهی بۆ شاره‌كانی باشوور به ئامانجی كۆتایی هێنان به خۆپێشاندان و شه‌پۆلی ناڕه‌زاییه‌تی خه‌ڵك.
شێخ سه‌عد حلفی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی هۆزه‌كانی به‌سڕه گوتی، خۆپێشاندانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن، تا داواكانمان جێبه‌جێ نه‌كرێ، به هیچ شێوه‌یه‌كیش ڕازی نابین، حزبه‌كان خۆپێشاندان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی خۆیان بقۆزنه‌وه.
له هه‌فته‌ی ڕابردوو، به‌هۆی نه‌بوونی كاره‌با و ئاوی خواردنه‌وه، خۆپێشاندان و ناڕه‌زایی له به‌سڕه ده‌ستی پێ كرد و دواتر به شاره‌كانی تری باشووری عێراق بڵاوبووه‌وه، تا گه‌یشته به‌غدای پایته‌ختی عێراق، تا ئێسته‌یش خۆپێشاندانه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌یه و داوای هه‌لی كار و كاره‌بای به‌رده‌وام و ئاوی پاك ده‌كه‌ن.