له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڤیدیۆیه‌ك بڵاو بووه‌ته‌وه، كه پیاوێك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی له مایكرۆوه‌یڤێكی مه‌ترسیدار دوور نه‌خستووه‌ته‌وه، به سه‌روچاویدا ده‌ته‌قێته‌وه و بارودۆخی تێك ده‌دات.
به ڕێیه‌كی سه‌رشێتانه، ژن و مێردێك هه‌وڵی ته‌قاندنه‌وه‌ی مایكرۆوه‌یڤێكی گه‌رمكردنه‌وه‌ی خۆراكیان دا، بۆ ئه‌وه‌ی ڤیدیۆی دیمه‌نه‌كه بكه‌ن و سه‌ركێشییه‌كی جیاواز ئه‌نجام بده‌ن.
ژنه‌كه ئه‌ركی ته‌قینه‌وه‌ی مایكرۆوه‌یڤه‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆ و پیاوه‌كه‌ش تۆماركردنی ڕووداوه‌كه، له‌و كاته‌ش كه مایكرۆكه گه‌یشته بارودۆخی ناسروشتی و بۆ ته‌قاندنه‌وه ئاماده بوو، ژنه‌كه به هه‌موو هێزی خۆیه‌وه ڕای كرد و دوور كه‌وته‌وه، به‌ڵام پیاوه‌كه گوێی پێ نه‌دا و به‌رده‌وام بوو له ڤیدیۆكردنی، بۆیه پارچه‌ی پشته‌وه‌ی مایكرۆكه به‌ر ڕووخساری پیاوه‌كه كه‌وت و پێیدا ته‌قییه‌وه و سووتاندی.
ئه‌م ڤیدیۆیه زیاتر له 800 هه‌زار جار له لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بینراوه و چه‌ندان جار بڵاو كراوه‌ته‌وه.