به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌مڕۆ شه‌موو له ئه‌نجامی كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی وه‌رزی گه‌رمی ساڵانه له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی داهاتوو، له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركووك، ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 43 پله و نزمترین پله‌یش 25 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی یه‌كشه‌م به‌هه‌مانشێوه ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی وه‌رزی گه‌رمی ساڵانه ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك و دهۆك، ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، له‌گه‌ڵ هه‌ندێ په‌ڵه هه‌وری جیا جیا، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 41 پله و نزمترین پله‌یش 24 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.