دوای ئه‌وه‌ی تویته‌ر بڕیاری سڕینه‌وه‌ی ئه‌كاونته ناچالاكه‌كانی دا و جێبه‌جێی كرد، زیانێكی زۆر به‌ر تره‌مپ كه‌وت و خه‌ڵك به هه‌ڕه‌شه‌كردن بۆسه‌ر ناوبانگی سه‌رۆكی داده‌نێن.
تویته‌ر له‌م دوو مانگه‌ی پێشوودا نزیكه‌ی 70 ملیۆن ئه‌كاونتی سڕیوه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م ئه‌كاونتانه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی شته نه‌شیاوه‌كان دانراون و زۆربه‌یان ئه‌و لینكانه‌یان بڵاو ده‌كرده‌وه كه پێوه‌ندیداره به سایته پۆڕنه‌كانه‌وه، بۆیه تویته‌ر ده‌ڵێت، سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی سڕینه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌كاونتانه زیانێكی زۆر له كۆمپانیاكه ده‌دات، به‌ڵام به‌پێویستمان زانی ئه‌و شتانه بڵاو نه‌بنه‌وه و نه‌هێڵین چیتر ئه‌م جۆره ئه‌كاونتانه بكرێنه‌وه.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، كه دوای جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ش، چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی ناسراو ژماره‌ی فۆڵۆوه‌ره‌كانیان كه‌می كرد و زیانی به ناوبانگیان گه‌یاند، له‌وانه‌ش دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو كه پێشتر ژماره‌ی فۆڵۆوه‌ره‌كانی 53,300,000 بوو، به‌ڵام دوای لابردنی هه‌ژماره نه‌شیاوه‌كانی تویته‌ر، فۆڵۆوه‌ره‌كانی تره‌مپ بۆ 53 ملیۆن كه‌می كرد.
هه‌روه‌ها یه‌كێكی تر له‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی زیانێكی زۆری پێ گه‌یشتبوو، پاراك ئۆبامای سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا بوو كه نزیكه‌ی ملیۆنێك فۆڵۆوه‌ری له ده‌ست دا.
هه‌روه‌ها له‌ناو عه‌ره‌بیشدا ئه‌حلامی گۆرانیبێژی ئیماراتی ژماره‌یه‌كی زۆر هه‌واداری له ده‌ست دا كه به پێی ئاماره‌كانی تویته‌ر بێت، گه‌یشتوونه‌ته 163 هه‌زار هه‌وادار.
له‌ده‌ستدانی فۆڵۆوه‌ره‌كان بۆ هیچ كه‌س هێنده‌ی تره‌مپ نه‌بووه‌ته جێگه‌ی باس و قسه‌ی خه‌ڵك، چونكه تره‌مپ یه‌كێكه له به‌كارهێنه‌ره ڕژد و به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌م تۆڕه و ڕۆژانه بابه‌تی نوێ و كار و چالاكییه‌كانی خۆی تێیدا بڵاو ده‌كاته‌وه، ته‌نانه‌ت له ڕێگه‌ی تویته‌ره‌وه كه‌سایه‌تییه ئاسایی و دوور له ڕووه سیاسییه‌كه‌ی خۆیشی پشانی خه‌ڵكی داوه و كاتی پێكه‌نین و گاڵته‌شی تێدا جێ كردووه‌ته‌وه.
تویته‌ر یه‌كێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه به‌ناوبانگه‌كان، له 21 ی ئاداری ساڵی 2006، له لایه‌ن "جاك دۆرسی" دامه‌زراوه، ئێسته یه‌كێكه له 10 پر به‌كارهێنه‌رترین تۆڕه كۆمه‌ڵیه‌تییه‌كان له دنیادا، كۆمپانیاكه دوو لقی جیاوازی هه‌یه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه ده‌كه‌ونه شاره‌كانی "سانفرانسیسكۆ و نیویۆرك" و ئێسته‌ش ئه‌م تۆره به‌شێوازێكی زۆر به‌ربڵاو به‌كار دێت.