بەم خۆراكانە ڕێ لە هەناسەتەنگی بگرە

:: PM:02:05:14/07/2018 ‌

هەناسەتەنگی یان نەخۆشی بەرهەنگ، ملیۆنێك خەڵك بەدەستیەوە دەناڵێنن، دەتوانرێت لە ڕێی بۆماوەییەوە بۆ كەسانی تر بگوازرێتەوە،  ئەم نەخۆشییە كار لە سیستەمی بەرگری لەش دەكات. مرۆڤ تووشی هەناسەتەنگی و هەستەوەری بۆڕییەكانی سییەكان دەكات، بەم هەنگاوانە چارەسەری ئەم نەخۆشییە بكە

یەكەم: سەوزە زۆر بخۆ، ئەگەر بتەوێت بەرەنگاری هەناسەتەنگی ببیتەوە، ئەوا پێویستە ئەو سەوزانە بخۆیت كە لە گەڵای پڕ و سەوز پێكهاتوون وەكو كەلەرم، سپێناخ، چەند سەوزەیەكی تری كە دەوڵەمەندن بە فۆلات.

دووەم: ئەو خۆراكانەی كە سەلفایتسیان تێدایە، سەلفایتس زۆرجار بەكاردەهێنرێت هەروەكو پارێزەرێك لە زۆر جۆر خۆراك وەكو مەی، رۆبیانی بەستوو، میوە وشككراوەكان و جۆرەكانی تری خۆراك. بۆیە پێویستە لەكاتی هەناسەتەنگیدا لەو خۆراكانە دوور بكەوینەوە كە ئەم پێكهاتەیان تێدایە، چونكە هەناسەدان سەختر دەكات و كار لە سییەكان دەكات.

سێیەم: ماسی بخۆ، لەكاتی هەستكردن بە هەناسەتەنگی و نەخۆشی بەرهەنگ، پێویستە ئەو خۆراكانە بخورێت كە بڕێكی زۆر ترشی چەوری ئۆمێگا3 تێدایە وەكو ماسی دەریایی، ماسی سەردین، كە بەشێوەیەكی گشتی دڵ دەپارێزن و سیستەمی بەرگری بەهێز دەكەن و هەوكردن كەم دەكەنەوە بەهۆی كەمبوونەوەی هەوكردنەوە، هەناسەتەنگی باشتر دەبێت و دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی.

چوارەم: ڤیتامین D بەهێز بكە، ئەگەر تووشی هەناسەتەنگی توند بوویت ئەوە زیاتر ئەو خۆراكانە بخۆ كە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین D وەكو هێلكە، شیر، ماسی، یان خۆدانە بەر تیشكی خۆر لە بەیانیاندا، بەمشێوەیە دۆخی چارەسەربوون لە نەخۆشی بەرهەنگ باشتر دەبێت و لە چارەسەركردن نزیك دەبێتەوە.




وشە - ئاوات ئازاد