هه‌واڵ و ورده‌كاری له‌سه‌ر نوێترین ئه‌لبوومی زه‌كه‌ریا بڵاو كراوه‌ته‌وه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له‌ناو خه‌ڵك و هه‌وادارانیدا دروست كردووه.
زیاد كه‌ریم پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی گه‌له‌ری، له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی كۆنی له‌گه‌ڵ زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵای گۆرانیبێژی ناسراوی كورد داناوه، تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی 2019وه، زه‌كه‌ریا ئه‌لبوومێكی گۆرانی به نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه.
له درێژه‌ی ورده‌كارییه‌كاندا ئه‌و پێشكه‌شكاره ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كه زۆربه‌ی تێكستی گۆرانییه‌كان له تێكستی عه‌بدوڕه‌حمان بێلاف هاتوونه‌ته هه‌ڵبژاردن.
شایانی باسه دوای ئه‌وه‌ی "زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵا" گه‌ڕایه‌وه خاكی كوردستان بۆ به‌شداری له گه‌وره‌ترین كۆنسێرتی پشتیوانیكردن له سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له میدیاكاندا دروست كرد، ئه‌مه‌ش وای كرد خه‌ڵكی به تاسه‌وه چاوه‌ڕوانی دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو هونه‌ری كوردی بكه‌ن و داوای ئه‌لبوومی لێ بكه‌ن.
زه‌كه‌ریا له ناوه‌ندی هونه‌ری كوردیدا به "ئیمپڕاتۆر" ناسراوه، ئه‌و هونه‌رمه‌نده خاوه‌نی حه‌وت ئه‌لبوومی گۆرانییه و له ساڵی 2010 دواین ئه‌لبوومی گۆرانی به‌ناوی "لاپه‌ڕه‌ی سپی" بڵاو كردووه‌ته‌وه و تا ئێسته هیچ به‌رهه‌مێكی نوێی نه‌بووه.