قەربووی زیان لێكەوتوانی شەڕەكانی هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە

:: PM:06:57:14/07/2018 ‌
دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (7)ی ئاساییی رۆژی یەكشەمی راگەیاند كە گفتوگۆكردنە لەسەر كۆمەڵێك پرۆژەیاسا.

بەگوێرەی بەرنامەی كاری ئەو دانیشتنە كە پەرلەمانی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، خوێندنەوەی یەكەم یۆ ئەو پڕۆژانە دكرێ:

1ـ پڕۆژەیاسای (دەزگای كۆنترۆڵی جۆریی لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق).
2ـ  پڕۆژەیاسای (پارێزگاریكردن لە هێما و پیرۆزییە نیشتمانی و نەتەوەییەكان).
3ـ  پڕۆژەیاسـای (قەرەبووكردنەوەی زیان لێكەوتووانی شەڕ لە كوردستان). 

لەبارەی پڕۆژەیاسای قرەرەبووكردنەوەی زیان لێكەوتووانی شەڕ، "وشە" پێوەندی بە ئەندامانی لیژنەی یاسایی پەرلەمان كرد، بەڵام بەهۆی نەبوونی زانیاری پێویست ئامادە نەبوون ئاشكرای بكەن ئەو قەرەبووە كێ‌ دەگرێتەوە و كام شەڕ.

هەرێمی كوردستان لە ماوەی 75 ساڵی رابردوودا هەمیشە لە شەڕدا بووە و هێرشی كراوەتە سەر، بەڵام ناو بەناو ماوەیەك بێ شەڕ گوزەراندوویەتی.
لە كۆبوونەوەی یەكشەمی داهاتووی پەرلەماندا خوێندنەوەی ئەم پرۆژەیاسانەش دەكرێ:
4ـ پڕۆژەیاسـای بەركاری (قانون حمایە الشهود والخبرا‌‌و والمخبرین والمجنی علیهم رقم (58) لسنە 2017). 
5ـ پڕۆژەیاسـای بەركاری (استیراد وبیع المنتجات النفتیە رقم (9) لسنە  2006 ). 
6ـ پڕۆژەیاسـای بەركاری (قانون زبت الاموال المهربە والممنوع تداولها فی الاسواق المحلیە رقم (18) لسنە 2008). 
7ـ پڕۆژەبڕیاری (زیندووكردنەوەی هەفتەی پێكەوەژیانی ئاینەكان لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق). 

بەرنامەی كاری دانیشتنەكەی پەرلەمان لە بەشی دووەمی پێكهاتووە، لە خوێندنەوەی راپۆرتی (شیكاری لە كاری كارگێڕی لە پەرلەمانی كوردستان) لەلایەن مەدینە ئەیووب ئەحمەد بڕیاردەری لیژنەی كاروباری پەرلەمان، ئامادە كراوە.  هاوكات هەمواری سێییەمی یاسای بەكرێدانی خانووبەرە و گفتوگۆكردنی (پێڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان) گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێ. 

دوێنێ‌ پەرلەمانی كوردستان بەگوێرەی پڕۆژەیاسایەك، بڕیاری هەڵپەساردنی دامەزراوەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانی دەركرد، دوای ئەنجامدانی س



وشە - رامیار جەواد