سبەی مووچەی 12 وەزارەت و دەستە دابەش دەكرێت

:: PM:08:42:14/07/2018 ‌
دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەردەوامە و سبەی مووچەی چەند وەزارەتێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و چەند دەستەیەك دابەش دەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی تا 16ی ئەم مانگە ڕاگەیاندووە و تا ئەوكاتە مووچەی بەشێك لە داودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت و دواتر خشتەی دووەمی مووچە ڕادەگەیەنرێت.

بەپێی خشتەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سبەی یەكشەم مووچەم ئەم شوێنانە دابەش دەكرێ‌:
- وەزارەتی شارەوانی
- وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
- وەزارەتی پلاندانان
- وەزارەتی سامانە سروشتییەكان
- دیوانی چاودێری دارایی
- دەستەی مافی مرۆڤ
- دەستەی ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
- دەستەی ژینگە
- دەستەی وەبەرهێنان
- دەستەی دەسپاكی
- كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی
- دەزگای مین

ئێستە مانگی تەمووز/یۆلیۆی 2018ـیە و حكوومەتی هەرێم مووچەی مانگی نیسان دابەش دەكات، بەڵام بە پاشەكەوتی كەمتر لە چوار ساڵی رابردوو كە مووچەی بۆ یەك لەسەر سێی جاران دابەزاند و ساڵانەیش نۆ مووچەی داوە.



وشە - رامیار جەواد