هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌كه به‌شێك له به‌رهه‌مى ناوخۆیی هاوینه له سنوورى پێنجوێن پێگه‌یشتووه، به‌ڵام داهاتی پێویست بۆ جووتیار ناگه‌ڕێنێته‌وه، بۆیه داواى قه‌ده‌غه‌كردنى هاورده‌ى به‌رهه‌مى ده‌ره‌كى ده‌كه‌ن. له به‌رانبه‌ردا قائیمقامی شارۆكه‌كه راى ده‌گه‌یه‌نێت كه له ڕێگه‌ى پارێزگارى سلێمانییه‌وه نووسراویان ئاڕاسته‌ى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ كردووه، تا هاورده‌كردنى به‌رهه‌مى هاوینه‌ى ده‌ره‌كى ڕابگرێ.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 14ى ته‌مووز، كه‌ریم حه‌سه‌ن یه‌كێك له جووتیارانى سنوورى پێنجوێن، به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، ساڵانه بۆ ماوه‌ى چه‌ند مانگێك سه‌رقاڵى كاركردنین له زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كانمان، تا پێگه‌یشتنى به‌رهه‌مه‌كان، له ڕووى دارایی و ژیانه‌وه زۆر ماندوو ده‌بین. به‌ڵام وه‌ك خۆی گوتی "كاتێك به‌رهه‌مه‌كان پێده‌گات به‌هۆى هاورده‌كردنى به‌رهه‌مى ده‌ره‌كى له مه‌رزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، تووشى زیان ده‌بین، چونكه هی ناوخۆ پاره ناكه‌ن".
ئه‌و جووتیاره ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه "داواكارن هاوشێوه‌ى ساڵى ڕابردوو، له كاتى پێگه‌یشتنى به‌رهه‌می ناوخۆ به‌تایبه‌تى شووتى و ته‌ماته، ڕێگه نه‌درێت به‌رهه‌مى ئێرانى هاورده بكرێت، تا ئێمه‌یش زیان نه‌كه‌ین".
له به‌رانبه‌ردا زانا ڕه‌حمان قائیمقامى پێنجوێن، به"وشه"ى ڕاگه‌یاند كه به هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌شى كشتو‌كاڵى پێنجوێن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كۆمه‌ڵگه‌ى ده‌روازه‌ى باشماخ و گومرگى مه‌رزه‌كه، ساڵى رابردوو كاتێك وه‌ك قائیمقامیه‌ت بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى به‌رهه‌مى ئێرانیمان ده‌ركرد، ئه‌وانیش پشتگیریان كردین و ڕێگه‌یان نه‌دا بۆ ماوه‌ى مانگێك ته‌ماته‌ى ئێرانى بێته هه‌رێم.
"ئه‌مساڵیش بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م نیگه‌رانی و سه‌رئێشه بۆ ئێمه و جووتیارانیش دروست نه‌بێت، هه‌رزوو له 24ى حوزه‌یرانى ڕابردوو، نووسراومان به‌رز كرده‌وه بۆ پارێزگاى سلێمانى و داوامان كرد سه‌رجه‌م به‌رووبومه هاوینییه‌كان قه‌ده‌غه بكرێت، له ئێران و توركیا، ئه‌وانیش لای خۆیانه‌وه نووسراوه‌كه‌یان به‌رز كردووه‌ته‌وه بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و چاوه‌ڕێین وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه" قایمقام وای گوت.
زانا ره‌حمان روونی كرده‌وه كه له سنوورى پێنجوێن به‌رووبومى هاوینه زۆر هه‌یه و پێویسته حكوومه‌ت بازاڕى كار بۆ ئه‌و به‌رووبوومان بدۆزێته‌وه. وه‌ك ئه‌و گوتی "له‌به‌رئه‌وه‌ى حكوومه‌ت ناتوانێت به‌رهه‌مى ناوخۆیی ڕه‌وانه‌ى ده‌ره‌وه بكات، باش وایه هه‌ر هیچ نه‌بێت به‌رهه‌مى ناوخۆیی بپارێزێت له بێ فڕۆشى، تا ماندووبوونى جووتیاران به‌هه‌ده‌ر نه‌ڕوات".
شارۆكه‌ى پێنجوێن /96 كم باشووری رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی/ به‌هۆى هه‌ڵكه‌وته‌ى جیۆگرافی و له‌بارى كه‌شوهه‌وا و خاكه‌كه‌ى، ساڵانه له وه‌رزه جیاوازه‌كاندا چه‌ندان به‌رهه‌مى كشتو‌كاڵى ناوخۆیی پێ ده‌گات.
ڕێبین پێنجوێنى