پیاوێكی تاوانبار به به‌كارهێنانی ماده هۆشبه‌ره قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان، له ترسی ئه‌وه‌ی پۆلیس بیگرێت و به‌ندی بكات، یه‌ك كیسه‌ی گه‌وره ماده‌ی كۆكاینی قووت دا و به‌مه‌ش خنكا.
ویلیا‌م تاكه‌ر پیاوێكی 52 ساڵی نیشته‌جێی ویلایه‌تی ڤێرجینیایه، یه‌كێك بوو له به‌كارهێنه‌رانی ماده‌ی هۆشبه‌ر، ئه‌م كاره‌ش كه به تاوان له وڵاته‌كه‌ی هه‌ژمار ده‌كرێت له لایه‌ن پۆلیسه‌كانه‌وه ئاشكرا كرا.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، به‌یانی هه‌ینی پۆلیسی ئه‌و ناوچه‌یه به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه و گرتنی ویلیا‌م سه‌ردانی ماڵه‌كه‌یان كرد، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی پۆلیسه‌كان بگه‌نه لای ویلیا‌م و ماده‌ی هه‌ڵگیراوی كۆكاینه‌كه‌ی لێ وه‌ربگرن، ویلیا‌م هه‌موو ماده‌كه‌ی كرده ده‌می و به یه‌كجار هه‌ر هه‌مووی خوارد.
ئه‌م كاره‌شی ته‌نیا له ترسی پۆلیسه‌كان بوو، بۆیه له شوێنی خۆی كه‌وت و له هۆش خۆی چوو، پۆلیسه‌كانیش به په‌له ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتنیان بۆ بانگ كرد، به‌ڵام له نیوه‌ی ڕێدا به‌ره‌و نه‌خۆشخانه، ماده‌كه به ته‌واوی جه‌سته‌یدا بڵاو بووبووه‌وه و مرد.
پۆلیسه‌كان ده‌زانن بڕێكی زۆر له ماده‌ی كۆكاینی قووت داوه، به‌ڵام تا ئێسته به شێوه‌یه‌كی ورد ڕێژه‌كه‌یان بۆ ده‌رنه‌كه‌وتووه، ته‌نانه‌ت ژنه‌كه‌ی و منداڵه‌كه‌شی كه له ماڵه‌كه‌دا له‌گه‌ڵیدا بوون، هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌ی ڕێژه‌ی ماده‌كه‌وه نه‌داوه.