لە دوێنێوە لە سەرانسەری عێراق فلتەر خراوەتە سەر تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بەهۆی خۆپێشاندانەكانی باشووری عێراق، ئەمەیش خەڵكێكی زۆری نیگەران كردووە ، لە خوارەوە بە ڤیدیۆ چۆنیەتیی شكاندنی فلتەرەكە و لینكی داونلۆدی بەرنامەی فلتەرشكاندنەكەتان بۆ دەخەینەڕوو.
بۆ كردنەوەی فەیسبووك و ئینستاگرام و سەرجەم تۆڕەكانی تر لە ڕێی كۆمپیوتەرەوە، پێویستە لە ڕێی بەرنامەكە ئای پی و لۆكەیشن واتە شوێنتان بگۆڕن، بۆ ئەمەریكا یان بەریتانیا یان هەر وڵاتێكی تر، بەمشێوەیە هەموو تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بێ كێشە دەبنەوە و هیچ گرفتێكت لە بەردەم نامێنێت.
بۆ دابەزاندنی بەرنامەی Unlimited Free VPN – Hola كلیك لەم لینكەی خوارەوە بكەن و بۆ وێبگەڕ "براوسەری" گووگڵ كرۆم زیادی بكەن.
كرتە بكە بۆ دابەزاندنی بەرنامەكە بۆ كۆمپیوتەر و لاپتۆپ.
بۆ فێركاری چۆنیەتیی كاركردنی سەیری ئەم ڤیدیۆیەی خوارەوە بكە
ئەگەر بتەوێ بە مۆبایل ماسنجەر و تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بكەیتەوە، تووشی هەمان كێشە دەبیت، بۆ چارەسەركردنی پێویستە ئاپی "
Hola Free VPN Proxy" داونلۆد بكەنە سەر مۆبایلەكانتان كە بە سیستەمی ئەندرۆید كار دەكەن.
بۆ چۆنیەتیی كارپێكردنی سەیری ڤیدیۆی خوارەوە بكە.
هەروەها بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس واتە ئایفۆن و ئایپاد و ماكنتۆش پێویستە ئاپی Vpn One Click Professional داونلۆد بكەنە سەر مۆبایل و ئایپاد و كۆمپیوتەرەكانی ماكنتۆشەكانتان.
بۆ چۆنیەتیی كارپێكردنی سەری ڤیدیۆكە بكەن.