هاوینه‌هه‌وارى به‌رى ته‌حتى شاره‌دیێ چه‌مانكێ سه‌ر به شارۆكه‌ى ئامێدى، یه‌كێكه له‌و هاوینه‌هه‌واره دڵره‌فێنانه‌ى ئامێدى و دهۆك كه ساڵانه له‌م وه‌رزه‌دا رێژه‌یه‌كى زۆرى گه‌شتیار سه‌ردانى ده‌كه‌ن.
هاوینه‌هه‌واره‌كه رووبارێكى جوان و ناوازه‌ى هه‌یه و چه‌ندان دیمه‌نى ڕازاوه‌ى له‌خۆ گرتووه، و به درێژایی ئه‌و رووباره ژماره‌یه‌كى زۆر كه‌پرى گه‌شتیارى له لایه‌ن هاووڵاتییان دروست كراون، له‌و رێییه‌وه داهاتێك بۆ خویان په‌یدا ده‌كه‌ن.
به‌شێكى زۆرى ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى سه‌ردانى هاوینه‌هه‌واره‌كه ده‌كه‌ن، له ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراقه‌وه هاتوون و هاوینه‌هه‌واره‌كه به شوێنێكى خۆش و دڵره‌فێن ده‌بینن، به‌ڵام كه‌مى خزمه‌تگوزاریییه‌كان به تایبه‌تى رێ و بان نیگه‌ران كردوون، بۆیه هاووڵاتییان داواى خزمه‌تگوزارى زیاتر ده‌كه‌ن.
وشه/ نه‌وزاد هلۆرى