هونه‌رمه‌ندێكی لێهاتووی ناسراو، به سوود وه‌رگرتن له وێنه سروشتییه‌كانی ناشناڵ جیۆگرافی، چه‌ندان وێنه‌ی كارتۆنی سه‌رنجڕاكێشی دروست كردووه و شێوازی سوود وه‌رگرتن له وێنه ڕاستهقینهكانیشی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
Jn crazy هونه‌رمه‌ندێكی لێهاتوو و ناسراوی خه‌ڵكی شه‌نگه‌هایه، به سوود وه‌رگرتن له وێنه فۆتۆگرافییه‌كانی كه‌ناڵ و ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی سروشتی ناشناڵ جیۆگرافی، توانیویه‌تی كارێكی ناوازه بكات و ناوبانگی خۆی پێ به‌رز بكاته‌وه.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده چه‌ند وێنه‌یه‌كی سروشتی فۆتۆگرافه‌ره‌كانی ناشناڵ جیۆگرافی به‌كار هێناوه، دووباره به شێوه‌ی كارتۆن دروستی كردوونه‌ته‌وه.
وه‌ك ماڵپه‌ڕی
ئهبونهواف بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی زیاتر كاری هونه‌رمه‌نده‌كه‌ی سه‌رنجڕاكێش كردووه، شێوازی دروستكردنی وێنه‌كه‌ی و دانانه‌وه‌ی له پاڵ وێنه ڕاستهقینهكهدایه، ئه‌مه‌ش ناوبانگی پێ زیاد كردووه و له‌ناو خه‌ڵكدا ناسراوتری كردووه.