ئیدا
تاربێل یه‌كێكه له به تواناترین نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌مه‌ریكی سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م، زۆرینه‌ی نووسینه‌كانی له‌باره‌ی ده‌رخستنی ڕاستییه‌كان و ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵی كۆمپانیا و كارگه پیشه‌سازییه‌كانی وڵاته‌كه بوو، به كتێبی "مێژووی ستانداردی كۆمپانیای نه‌وت" به‌ناوبانگه كه له ساڵی 1904 بڵاو كرایه‌وه، نووسه‌ری زۆر له ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كان بووه و ژیاننامه‌ی سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكای نووسیوه‌ته‌وه.
ژیاننامه
ناوی ته‌واوی ئیدا مینێرڤا تاربێله، له پێنجی نۆڤێمبه‌ری ساڵی 1857 له
ئه‌مه‌ریكا له دایك بووه، باوكی بازرگانێكی گه‌وره‌ی نه‌وت بووه، به‌ڵام ته‌نگژه‌ی ئابووری ساڵی 1857 خێزانی تاربێلی ڕووخاند و هه‌موو پاره و سه‌رمایه‌كانیان له ده‌ست دا، دواتر دۆخه‌كه ئارام بووه‌وه و فرانكلینی برای ده‌ستی كرد به كاركردن له كێڵگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و ژیانیان به‌ره‌و باشتر ده‌چوو.
خێزانه‌كه‌ی تاربێل چالاك بوون و به‌شدار بوون له پشتگیریكردن و داواكردنی مافه‌كان و پاڵپشتییه‌كی ته‌واوی مافی ژنیان كردووه، خێزانێكی دیندار بوون و به‌رده‌وام سه‌ردانی كه‌نیسه‌یان كردووه.
تاربێل و خێزانه‌كه‌ی له ناوچه‌ی ڕۆسڤیل ده‌ژیان كه كێڵگه‌ی نه‌وتی لێ بوو، هه‌ندێك ڕووداو له ناوچه‌كه ڕوویان دا كه به‌ته‌واوی كاریگه‌ری به‌سه‌ر تاربێله‌وه هه‌بوو، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆڕی گازی له‌كاتی ده‌رهێنانی نه‌وتدا 18 كه‌س گیانیان له ده‌ست دا كه له نێوان مردووان دایكی تاربێل هه‌بوو، هه‌روه‌ها له ماڵێك به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی چێشتخانه سێ ژن سووتان، ئه‌م ڕووداوانه بوونه مۆته‌كه‌ی ژیانی تاربێل.
تاربێل ئه‌م ڕووداوانه‌ی له كتێبه‌كه‌ی هه‌موو نووسیوه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی توندی له كۆمپانیاكانی نه‌وت گرت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاكتیكی هه‌ڵه‌یان به‌كار هێناوه و فێلێان له باوكی كردووه و پاره‌كانیان به فیڕۆ چووه، هه‌ر له‌م كاته ده‌سه‌ڵاتداران و ده‌سته‌ی دارایی حكوومه‌ت ڕێككه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت كرد به به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، به‌مه‌یش بازرگانه سه‌ربه‌خۆكان به ته‌واوی له كاره‌كه دوور خرانه‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌یش وای كرد نووسینه‌كانی زیاتر له‌باره‌ی ئابوورییه‌وه بێت.
له ساڵی 1876، تاربێل دوای ته‌واوكردنی قوتابخانه‌ی چووه‌ته كۆلیژی زانست و له به‌شی زینده‌وه‌رزانی وه‌گیراوه، ئه‌و ته‌نیا كچ بووه له‌ناو 41 كوڕدا خوێندوویه‌تی، حه‌زی به به‌شه‌كه‌ی بووه و سه‌ركه‌وتنی لێ به‌ده‌ستهێناوه، هه‌ر له‌و ساڵه‌دا ده‌بێته ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی یانه‌ی قوتابخانه ناوخۆیییه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌ندام بووه له كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌ده‌بی تایبه‌ت به ژنان، له‌ساڵی 1880 بڕوانامه‌ی كۆلێژی به‌ده‌ستهێناوه و دواتر له ساڵی 1883 ماسته‌ری خوێندووه، یه‌كه‌م ژن بووه كه به‌شه ناوخۆیی زانكۆی به‌ناو بكرێت.
كاره‌كانی
دوای ده‌رچوونی له زانكۆ چووه‌ته قوتابخانه‌ی تایبه‌ت به ژنان و بووه‌ته مامۆستا، دواتر بووه‌ته به‌ڕێوه‌به‌ری ژماره‌یه‌ك قوتابخانه به‌ناوی ئه‌كادیمیای پۆڵه‌ند له ئۆهایۆ، خۆیشی چه‌ندان وانه‌ی گوتووه‌ته‌وه و مامۆستای زمانه‌كانی لاتینی و یۆنانی و ئه‌ڵمانی و فڕه‌نسی بووه، دوای دوو ساڵ وازی له مامۆستایه‌تی هێناو گه‌ڕایه‌وه شاره‌كه‌ی خۆی، به‌ڵام زۆر بێزار بوو له‌وه‌ی پاره له خێزانه‌كه‌ی وه‌ربگرێت، بۆیه به دوای كاردا گه‌ڕا و چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تیۆدۆرای ڕۆژنامه‌نووس هه‌موو شتێكی گۆڕا.
تیۆدۆرا له گۆڤارێك سه‌رنووسه‌ر بوو، داوای له تاربێل كرد كار له گۆڤاره‌كه بكات و نووسینه‌كانی بڵاو بكرێنه‌وه، سه‌ره‌تا وه‌ك فری لانس كاری ده‌كرد دواتر له ساڵی 1886 كاری سه‌رنووسه‌ری له گۆڤاره‌كه پێ درا، پاش تێپه‌ڕینی ماوه‌یه‌ك وتاره‌كانی له گۆڤاره‌كه بڵاو ده‌كرایه‌وه و شێوازی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بوو، یه‌كه‌م وتاری له‌باره‌ی هونه‌ری پیشه‌سازی ئه‌مه‌ریكا بوو.
تاربێل دوو وتاری له‌باره‌ی كێشه‌كان و ڕۆڵی ژنه‌وه نووسی، یه‌كێكیان به‌ناوی "ژن وه‌ك داهێنه‌رێك"كه له ئه‌پریلی ساڵی 1887 بڵاو كرایه‌وه، ئه‌وی تر به‌ناوی "ڕۆڵی ژن وه‌ك ڕۆژنامه‌نووس" ئه‌م دوو كاره‌ی به‌ته‌واوی له‌ناو ژنان ده‌نگی دایه‌وه و متمانه‌ی پێ به‌خشین و كاریگه‌ری بۆ سه‌ر ده‌رخستنی تواناكانیان هه‌بوون، له نووسینه‌كانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، كه ژنان ته‌نیا كاریان چێشتلێنان و پاككردنه‌وه نییه به‌رپرسیاریه‌تی زیاتریان له‌وه هه‌یه كه پیاوان بیری لێ ده‌كه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌وڵی داوه جیاوازی جێنده‌ری نه‌مێنێت.
تاربێل شووی كردووه و كوڕێكی بووه، به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌ی جێی هێشتووه و خێزانه‌كه‌یشی هه‌وڵیان داوه تۆڵه‌ی بۆ بكه‌نه‌وه، به‌ڵام تاربێل ڕێگری لێ كردوون و گوتوویه‌تی "له هه‌ر شوێنێك بێت خراپه‌یه‌كی تر ده‌كات و ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی خۆی خۆی ده‌كوژێت، بۆیه پێویست ناكات كه‌س تۆڵه‌ی لێ بكاته‌وه"، دوای ئه‌م ڕووداوه له ساڵی 1891 له ته‌مه‌نی 34 ساڵی تاربێل ده‌چێته فڕه‌نسا و له‌وێ ده‌ژی و كار ده‌كات.
تاربێل زۆر چالاك ده‌بێت و له‌گه‌ڵ چه‌ند ژنێكی تر په‌یمانگای فێربوونی زمانی ئینگلیزی داده‌نێن، هه‌روه‌ها كاری نووسه‌ری به‌رده‌وام كرد و بۆ چه‌ندان ڕۆژنامه‌ی ئه‌مه‌ریكی بابه‌تی ناردووه و كورته چیرۆكی نووسیوه، خوێندنی له پاریس درێژه پێ دا و له‌باره‌ی ته‌كنیكی توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه له‌لایه‌ن مێژوونووسانی فڕه‌نسی خوێندوویه‌تی، هه‌روه‌ها وانه‌ی له ئه‌ده‌ب و مێژوو و شۆڕشی فڕه‌نسای سه‌ده‌ی هه‌ژده‌م وه‌رگرتووه، دواتر كه‌سێك به‌ناوی ساموێل ده‌ناسێت و كاری سه‌رنووسه‌ری له گۆڤاری مه‌ككلۆری فڕه‌نسی پێ داوه و چه‌ندان بابه‌ت و وتاری بڵاو كردووه‌ته‌وه.
تاربێل له باره‌ی ژیانی ناپلیۆن بۆناپارت و ئه‌براهام لینكۆلن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا نووسیویه‌تی، دواتر له ساڵی 1902 كتێبی "مێژووی ستانداردی كۆمپانیای نه‌وت"ی بڵاو كرده‌وه كه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری هه‌بوو و بووه هۆكاری چاوخشاندنه‌وه به سیاسه‌ته‌كانی بازرگانی نه‌وت و لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆری له‌باره‌وه كرا، له ساڵی 1914 بووه ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی نووسه‌ران و كاریان هاوكاری و پشتگیریی نووسه‌ران بوو.
مردنی
به‌ر له‌وه‌ی بمرێت تاربێل ژیاننامه‌ی خۆی بڵاو كرده‌وه، له شه‌شی یه‌نایه‌ری ساڵی 1944 به نه‌خۆشی سییه‌كان ده‌مرێت، دوای مردنی و له ساڵی 2002 له فه‌رمانگه‌ی پۆسته‌ی ئه‌مه‌ریكا مۆرێكی تایبه‌ت وه‌ك ڕێزلێنان به‌ناوی تاربێله‌وه دروست كرا، هه‌روه‌ها كتێبی "مێژووی ستانداردی كۆمپانیای نه‌وت" وه‌ك یه‌كێك له كتێبه سه‌ره‌كییه‌كانی خوێندن له زانكۆی نیویۆرك دانرا.