یه‌كێك له گرینگ‌ترین ژه‌مه‌كانی رۆژانه ژه‌می به‌یانیانه، بۆیه پێویسته مرۆڤ گرنگییه‌كی زۆری پێ بدات و خۆراكی ته‌ندروست له‌م ژه‌مه‌دا بخوات، بۆیه پزیشكانی پسپۆڕ چه‌ند نموونه‌یه‌كی خۆراكیان داناوه بۆ ئه‌م ژه‌مه كه به‌سوودترینه بۆ جه‌سته.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
healthable" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له به‌سوودترین جۆری خۆراك ده‌كات بۆ ژه‌می به‌یانیان و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی جیاوازی له تام و جۆری خۆراكه‌كان پزیشكان چه‌ند جۆر خۆراكێكیان داناوه كه ده‌توانی له ژه‌می به‌یانیاندا هه‌م چێژی لێ وه‌رگری و هه‌میش سوودی لێ وه‌رگریت، بۆیه لێره‌دا باس له‌و جۆره خۆراكانه ده‌كه‌ین كه پێویسته له ژه‌می به‌یانیاندا بخورێت:
یه‌كه‌م – تێكه‌ڵه‌ی شۆفان و هێلكه: یه‌كێك له‌و خۆراكانه‌ی كه پزیشكان به باشی ده‌زانن بۆ ژه‌می به‌یانیان تێكه‌ڵه‌ی شۆفان و هێلكه‌یه، چونكه ئه‌م دوو خۆراكه به‌سووده له به‌یانیاندا ڕێژه‌یه‌كی زۆر له پرۆتین و وزه بۆ جه‌سته دابین ده‌كات له لاوازی جه‌سته‌یش ده‌یپارێزێت، جگه له‌وه‌یش ئه‌م خۆراكه زۆر به‌سووده بۆ پرۆسه‌ی "جووتبوون" و چه‌ندان كاریگه‌ری به‌سوودی تر.
دووه‌م – شه‌ربه‌ته سروشتییه‌كان: پزیشكان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر كاتت نه‌بوو بۆ ئاماده‌كردنی ژه‌می به‌یانیان، ئه‌وا پێویسته شه‌ربه‌تێكی سروشتی له میوه یان سه‌وزه ئاماده بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی چالاكی و وزه بۆ جه‌سته‌ت زیاد بكات و له لاوازی بتپارێزێت، هه‌روه‌ها باشترین جۆری شه‌ربه‌تی سروشتیش تێكه‌ڵكردنی مۆز و هه‌نگوین و شیره كه ڕێژه‌یه‌كی زۆر له وزه بۆ جه‌سته دابین ده‌كات.