دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای سۆنی له سه‌ره‌تاكانی مانگی ته‌مووز/یۆلیۆ نوێترین مۆبایلی خسته بازاڕه‌كانه‌وه، به‌نیازه له داهاتوویه‌كی نزیكدا مۆبایلێكی نوێ بخاته بازاڕه‌كانه‌وه به تایبه‌تمه‌ندی ناوازه و دیزاینی سه‌رسامكه‌ر.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای سۆنی ده‌كات و ده‌ڵێت، سۆنی به‌نیازه دوای تێپه‌ڕبوونی مانگی ته‌مووزی ساڵی 2018 نوێترین مۆبایل بخاته بازاڕه‌كانه‌وه كه زۆر به‌شێوازێكی تایبه‌ت و ناوازه دروستی كردووه. ئه‌وه‌یشی ڕوون كردووه‌ته‌وه كه مۆبایله‌كه‌ی به شاشه‌ی 5.90 ده‌بێت له‌گه‌ڵ ڕوونی 1440 به 2880 پیكسڵ.
زیاتر باس له مۆبایله نوێیه‌كی ده‌كات و ده‌ڵێت، مۆبایله نوێیه‌كه‌ی سۆنی ناوی "Xperia XZ3" ده‌بێت و پرۆسێسه‌ره‌كه‌ی 2.7 گێگاهێرتز ده‌بێت كه ئه‌م پرۆسێسه‌ره یه‌كێكه له به‌هێزترین پرۆسێسه‌ره‌كانی دنیا، جگه له‌وه‌یش ڕامی شه‌ش گێگابایتی بۆ داده‌نرێت له‌گه‌ڵ میمۆری ناوه‌كی 64 بۆ 256 گێگابایت، هه‌روه‌ها له‌رووی كامێراوه‌ش خاوه‌ن كامێرایه‌كی به‌هێز ده‌بێت و كامێرای پێشه‌وه‌ی 13 مێگاپێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 19 مێگاپێكسڵه.
سۆنی كۆمپانیایه‌كی ئه‌لیكترۆنییه و له حه‌وتی ئایار/مایۆی ساڵی 1946 له تۆكیۆ پایته‌ختی ژاپۆن دامه‌زراوه كه ئه‌م كۆمپانیایه گرنگی ده‌دات به به‌رهه‌مهێنانی "كامێرا، مۆبایل، ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان، یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و كۆمپیوته‌ر" هه‌روه‌ها گرنگترین به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م كۆمپانیایه دروستكردنی ئامێری "Playstation" بوو كه ئێسته یه‌كێكه له باشترین ئامێره‌كانی دنیا، هه‌روه‌ها له به‌رهه‌مهێنانی "كامێرا، مۆبایل و كۆمپیوته‌ر"یش سه‌ركه‌وتووییه‌كی زۆری به‌خۆوه بینیوه.