دوو لە بەسوودترین پێکهاتەکان بۆ جەستە شیر و هەنگوینە، هەروەها پزیشکانیش ئامۆژگاریمان دەکەن کە رۆژانە هیچ نەبێت پەرداخێک لەم تێکەڵە بەسوودە بخۆینەوە بۆ ئەوەی جەستەمان بە تەندروستی بمێنێتەوە.
بەپێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی "
organicfacts" دا بڵاو کراوەتەوە، باس لە گرینگترین سوودەکانی خواردنەوەی تێکەڵەی هەنگوین و شیر دەکات و دەڵێت، توێژینەوە نوێیەکان ئەوەیان سەلماندووە کە هەنگوین و شیر بە باشترین پێکهاتە دادەنرێن بۆ جەستە و پاراستنی جەستە لە نەخۆشی، بۆیە پزیشکان ئامۆژگاریمان دەکەن کە رۆژانە ئەم تێکەڵەیە بخۆینەوە چونکە ئەم سوودانەی خوارەوەی هەیە:
یەکەم – لەناوبردنی ژەهری جەستە: بەگوێرەی ئەو تاقیکردنەوانەی لەسەر ئەم تێکەڵەیە ئەنجام دراوە پزیشکان ئەوەیان سەلماندووە کە بە باشترین پێکهاتە دادەنرێت بۆ لەناوبردنی ژەهری جەستە و پاک کردنەوەی جەستە لەو مادە ژەهراویانەی جەستە تووشی هەوکردن و نەخۆشییە مەترسیدارەکان دەکەن.
دووەم – بەهێزکردنی ئێسکی جەستە: شیر و هەنگوین بە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی کالیسیۆم دادەنرێن، هەروەها کالیسیۆمیش یەکێکە لەو مادانەی ئێسک بەهێز دەکات و لە لاوازی دەیپارێزێت، جگە لەوەیش مادەی کالیسیۆم باشترین پێکهاتەیە بۆبەرگریکردن لە پووکانەوەی ئێسک.