له‌نجه عه‌لی، خانمە گۆرانیبێژی کوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام له واڵی تایبه‌تی خۆیدا، چه‌ند وێنه‌یه‌كى سه‌رنجڕاكێش و تایبه‌تى خۆى به جلوبه‌رگى ته‌نكى كوردییه‌وه بڵاو كرده‌وه، به‌وه‌ش هه‌وادارانی تووشى شۆك بوون، به‌هۆى جوانى و گۆڕ‌انى ڕووخسارى، وه‌ك له وێنه‌كانى خواره‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌مه یه‌كه‌مجاره له‌نجه عه‌لى وێنه‌ى ئاوا بڵاو بكاته‌وه، بۆیه هه‌وادارانى پێیان سه‌یر بووه، به‌تایبه‌ت تاتۆى سه‌رشانى ده‌ركه‌وتووه.
له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ى نووسیوویه‌تى ئه‌گه‌ر منت خۆش ده‌وێت ئه‌وه خۆتت خۆش بوێت و ئه‌گه‌ر خۆتت خۆش ویست ئه‌وه ژیانت خۆش ده‌وێت، هه‌وادارانى پێیان وایه له‌نجه له حاڵه‌تى دۆزینه‌وه‌ى خۆشه‌ویستێكى نوێدایه، به‌ڵام هونه‌رمه‌ند له‌نجه هیچى له‌و باره‌یه‌وه نه‌دركاندووه.
له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌هۆی ئه‌نجامدانی چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری هه‌وادارانی ڕه‌خنه‌یان لێ گرت و ده‌ڵێن پێش نه‌شته‌رگه‌ری ڕوخساری جوانتر بووه، له دوای له‌ده‌ستدانی خوشكه‌كه‌ی، له‌نجه عه‌لی ده‌یه‌وێ ته‌واوی یادگاری و بیره‌وه‌رییه‌كانی له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌ی بباته سه‌ر، ته‌نانه‌ت له ڕێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه ده‌یه‌وێ ته‌واوی ڕوخساری له خوشكه‌كه‌ی بچێت.
له‌نجه عه‌لی خه‌ڵكی گه‌رمیانه و ئێسته دانیشتووی وڵاتی به‌ریتانیایه، پێش كاری هونه‌ری پیشه‌ی پارێزه‌ری ده‌كرد له‌و شاره‌ی ژیانی به‌سه‌ر ده‌برد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هاوسه‌رگیری كردووه و له دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا بووه‌ته‌وه، چه‌ند كلیپێلی تۆماركراوی هه‌یه، له‌نجه دوای كۆچی دوایی خوشكه‌كه‌ی، ماوه‌یه‌ك له كاری هونه‌ری دووركه‌وته‌وه، به‌ڵام ئێسته سه‌رقاڵی كاره هونه‌رییه‌كانیه‌تی.
لەنجە عەلی ماوه‌یه‌كه به‌رده‌وام لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه تایبه‌تییه‌كانى خۆى، هەوادارانی ڕەخنەی لێ دەگرن و دەڵێن جوانییەکەی لە دەست داوە بەهۆی ئەو نەشتەرگەریانەی به‌م دواییانه ئەنجامی داوە.