جیهان هاشم خانمە ئەستێرەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و بواری ماكیاژ، نوێترین وێنەی خۆی بڵاو كردووەتەوە و دەنگدانەوەی زۆری لای هەوادارانی دروست كردووە، پیرۆزبایى خۆى له ههوادارانى به زمانى كوردى و عهرهبى كردووه كه بووه به خاوەنی یهك ملیۆن ههوادار له ئینستاگرام.
جیهان هاشم بەهۆی كاری جوانكاری و شارەزایییەكەی لە بواری ڕێكخستنی قژ و ماكیاج، لە سۆشیال میدیا بەردەوام بووەتە جێگەی باسە و ڕەنگە خۆیشی كار بۆ ئەوە بكات زۆرجار مایەی گفتوگۆ بێت. ئێستە ئەو بینەرێكی زۆری هەیە لە ئینستاگرام و سناپ چات.
جیهان هاشم لە دایك و باوكێكی كوردی خانەقین، لە شاری تارانی پایتەختی ئێران لەدایك بووە و چەند ساڵێكیش لەگەڵ ماڵباتەكەی لە ئەڵمانیا ژیاون، بەڵام ماوەی دوو ساڵە گەڕاونەتەوە كوردستان و لە هەولێر ژیان بەسەر دەبەن.
جیهان هاشم دەڵێ، ئێسته لە ئینستاگرام یەك ملیۆن فۆڵۆ و 34 ملیۆن فرێندم لە سناپ چات هەیە، ئەمەیش بە ناوبانگیی ئهو ئهستێرهیه وهك كچه كوردێك له تۆڕه كۆمهڵایهتییهكان دەردەخات و ئێسته ئاههنگى خۆشى بههۆى شكاندنى ئهو ڕیكۆرده دهگێڕێت.