کیا لە نوێترین بەرهەمدا ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوە خستە بازاڕەکانەوە

:: PM:08:32:15/07/2018 ‌

کیا یەکێکە لە کۆمپانیا بەناوبانگەکانی دنیا بۆ دروستکردنی ئۆتۆمبێلی ناوازە و خاوەن تایبەتمەنی بەهێز، هەروەها لە نوێترین بەرهەمدا و دوای ماوەیەکی زۆر هەڵدەستێت بە دروستکردنی ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوە.

بەپێی هەواڵێک کە لە ماڵەڕی "thecarconnection" دا بڵاو کراوەتەوە و باس لە نوێترین بەرهەمی کۆمپانیای کیا دەکات و دەڵێت، کۆمپانیای کیای بەناوبانگی جیهانی لە نوێترین بەرهەمدا، ئۆتۆمبێلێکی جۆری گواستنەوەی بەناوی "Sedona" ەوە دروست کرد کە وەک کۆمپانیاکە ڕوونکردنەوەی لەسەر داوە ئەم ئۆتۆمبێلە بەشێوازێکی زۆر باش و سەلامەت دروست کراوە.

کیا زیاتر لەبارەی ئۆتۆمبێلەکەیەوە روونکردنەوە دەدات و دەڵێت، جیاواز لە ئۆتۆمبێلەکانی تر ئەم ئۆتۆمبێلە بەشێوازێکی زۆر جوان و بۆدییەکی پتەو و سەلامەت دروست کراوە کە لەلایەن ئەندازیارانی میکانیکی ئۆتۆمبێلەوە 6.2 خاڵی وەرگرتووە لەسەر 10 خاڵ، ئەمەیش زیاتر سەرنجی خەڵکی بەلای خۆیدا راکێشاوە.

کیا یەکێکە لە کۆمپانیا بەناوبانگەکانی کۆریای باشوور کە بنکەی سەرەکی ئەم کۆمپانیایە دەکەوێتە "سیئۆل"ی پایتەخت و ئەم کۆمپانیایە لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 1944 لەسەر دەستی "هیۆنگ کیون، لی ڤیس چیارمان و هان وو پارک" دامەزراوە.














وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان