ئه‌نجوومه‌نى سه‌ربازى شارى مه‌نبه‌ج، له به‌یاننامه‌یه‌ك رای گه‌یاند یه‌په‌گه دوایین هێزه‌كانى خۆى له شارى مه‌نبه‌جى سووریا كێشاوه‌ته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نى سه‌ربازى شارى مه‌نبه‌ج كه سه‌ر به هێزه‌كانى سووریاى دیموكراته، ئێواره‌ى دوێنێ رای گه‌یاند، یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل ناسراو به یه‌په‌گه دوایین هێزه‌كانى خۆى له شارى مه‌نبه‌ج كێشاوه‌ته‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، "له 15ى ته‌مووز/ یۆلیۆ دوایین گرووپى راوێژكارانى سه‌ربازى له یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل كشانه‌وه، دواى ئه‌وه‌ى به‌رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان ئه‌ركى مه‌شقكردن و ئاماده‌كردنى هێزه‌كانى ئێمه‌یان ته‌واو كرد".
ئاژانسى
فڕانس پرێس نووسیویه‌تى، ئه‌م كشانه‌وه‌یه بۆ هێوركردنه‌وه‌ى توركیایه، چونكه یه‌په‌گه به رێكخراوێكى تیرۆریستى ده‌زانێت.
له چوارى حوزه‌یران ئه‌مه‌ریكا و توركیا رێككه‌وتنێكیان له‌باره‌ى شارى مه‌نبه‌جى سووریا ئه‌نجام دا، به پێى رێككه‌وتنه‌كه ده‌بێت هێزه‌كانى یه‌په‌گه له شاره‌كه بكشێنه‌وه، دواتریش هێزێكى هاوبه‌شى ئه‌مه‌ریكا و توركیا ئه‌ركى پاراستنى شاره‌كه له ئه‌ستۆ بگرن.
رۆژى هه‌ینى رابردوو به‌رپرسانى توركیا نیگه‌رانى خۆیان له‌وه ده‌ربڕى كه تا ئێسته رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ نه‌كراوه و میدیاكانى رژێمى ئه‌سه‌دیش باس له بوونى رێككه‌وتنێك ده‌كه‌ن كه له نێوان هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات و رژێمى ئه‌سه‌د ئه‌نجام دراوه، بۆئه‌وه‌ى ئه‌م شاره راده‌ستى هێزه‌كانى ئه‌سه‌د بكرێته‌وه.