وه‌زاره‌تى ناوخۆى فڕه‌نسا رای گه‌یاند، له ئاهه‌نگه‌كانى جه‌ژنى نیشتمانى فڕه‌نسا 845 ئۆتۆمبێل سووتێنراون و 508 گومان لێكراویش گیراون.
وه‌زاره‌تى ناوخۆى فڕه‌نسا ئاشكراى كردووه، له كرده‌ى ئاژاوه‌كانى هه‌ینى و شه‌مووى رابردوو، 845 ئۆتۆمبێل سووتێنراون و به تۆمه‌تى ئاژاوه‌گێڕیش تا ئێسته 508 كه‌س گیراون.
شه‌وانى هه‌ینى و شه‌مووى رابردوو له فڕه‌نسا به بۆنه‌ى جه‌ژنى نیشتمانى ئاهه‌نگ به‌ڕێوه چوو، وه‌ك ساڵانى رابردوو ئاهه‌نگه‌كان بێ كارى تێكدهران و ئاژاوه نه‌بوو، بۆیه له ئه‌نجامدا 845 سووتنێران و گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆش خۆشحاڵى خۆى ده‌رده‌بڕێت له‌وه‌ى رووداوى گه‌وره ئه‌نجام نه‌دراوه.
وه‌زاره‌تى ناوخۆ رای گه‌یاندووه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵى رابردوو، ئه‌مساڵ كارى تێكده‌رانه كه‌متر بووه و گیراونیش زیاتر بوون، ساڵى 2017 له جه‌ژنى نیشتمانى 897 ئۆتۆمبێل سووتێنران، ژماره‌ى گومان لێكراوانیش 368 كه‌س بوو.
ئاژانسى
فڕانس پرێس باسى له‌وه كردووه، شه‌وانى ئاهه‌نگه نیشتمانییه‌كه، 29 كه‌س له هێزه‌كانى ئاسایش زامدار بوون، كه‌چى ساڵى رابردوو 21 زامدار هه‌بوو.
له‌كاتى جه‌ژنى نیشتمانى و ئاهه‌نگى سه‌ركه‌وتنى فڕه‌نسا له یارییه‌كانى جامى جیهانى، حكوومه‌تى فڕه‌نسا زیاتر له 110 هه‌زار پۆلیس و ئاسایشى بۆ پاراستنى ئارامى بڵاو كرده‌وه.