ئەمڕۆ رۆناڵدۆ كارە مێژووییەكە ئەنجام دەدات

:: AM:09:32:16/07/2018 ‌

ئەمڕۆ دووشەم كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و باشترین یاریزانی جیهان كارە گرینگەكە ئەنجام دەدات و بە درێسی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی خۆی بە دەزگاكانی راگەیاندن و هەوادارانی یانە نوێیەكەی دەناسێنێ.

رۆناڵدۆ دوای تەواوكردنی ماوەی پشووەكەی لە دوورگەكانی وڵاتی یۆنان، دوێنێ یەكشەم گەیشتە شاری تۆرینۆی بارەگای سەرەكی یانەی یۆڤانتۆس و بڕیارە ئەمڕۆ دووشەم سەعات 7ی ئێوارە بەكاتی كوردستان لەنێو یاریگەی ئەلیانز ستادیۆم بە درێسی یانە نوێیەكەی خۆی پێشكەش بە هەواداران و دەزگاكانی راگەیاندن بكات.

بەگوێرەی نوێترین زانیاری گرێبەستەكەی یانەی یۆڤانتۆس لەگەڵ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پێشووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بڕی 112 ملیۆن یۆرۆی تێچووە، گرێبەستەكەش بۆ ماوەی 4 ساڵە بە مووچەی ساڵانەی 30 ملیۆن یۆرۆ.

رۆناڵدۆ /33 ساڵ/ دوای یاریكردنی بۆ ماوەی 9 ساڵ لە ریزی یانەی ریال مەدرید چەند رۆژێك پێش ئێستا بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس ئیمزا كرد و خولی ئیسپانیای جێهێشت.
 




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م