میدیاكانی سووریا ڕایان گه‌یاند، دوێنێ یه‌كشه‌م سوپای ئیسرائیل مووشه‌كی ئاراسته‌ی بنكه سه‌ربازییه‌كانی هێزه‌كانی ڕژێمی سووریا له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌یره‌ب له حه‌له‌ب كردووه.
ئاژانسی
ڕۆیته‌رز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سوپای ئیسرائیل مووشه‌كی ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی هێزه‌كانی سووریا له حه‌له‌ب كردووه و بۆردمانی كردوون.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كانی سووریا، هێرشه‌كه بۆ پشتگیریی هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی باشووری سووریا بووه كه ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دژی ڕژێمی ئه‌سه‌د له شه‌ڕدا بوون، به‌ڵام گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل ڕه‌تی كرده‌وه هیچ لێدوانێك له‌باره‌یه‌وه بدات.
بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له چه‌ند لێدوانێكی جیاواز ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه هاوكاری ئه‌سه‌د ناكه‌ن له شه‌ڕی سووریا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه به‌لایانه‌وه ده‌ركردنی میلیشیاكانی ئێرانه له وڵاته‌كه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ڕووسیا كۆ بووه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ئه‌سه‌ده، به‌یه‌كه‌وه پرسی ده‌ركردنی ئێرانیان له سووریا تاوتوێ كرد.
له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوو ئیسرائیل زۆرترین هێرشی ئاسمانی كردووه‌ته سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌سه‌د و میلیشیاكانی ئێران له‌و وڵاته، له 26 حوزه‌یران/یۆنیۆی 2018 فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شقی نێوده‌وڵه‌تی بۆردمان كرا، له 10ی شوبات/فێبرایه‌ر هێرشی كرده سه‌ر 12 پێگه‌ی ئه‌سه‌د و میلیشیاكانی ئێران كه به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی هه‌ژماری ده‌كات.