دیۆكۆڤیچ چوارەم ناسناوی وێمبڵدۆنی بەدەستهێنا

:: AM:09:55:16/07/2018 ‌

نۆڤاك دیۆكۆڤیچی تێنسكاری سڕبی بۆ چوارەمجار بووە پاڵەوانی پاڵەوانیەتیی وێمبڵدۆن دوای ئەوەی لە یاریی كۆتاییدا لە تێنسكاری ئەفریقیای باشوور كیڤن ئەندرسۆنی بردەوە.

دیۆكۆڤیچ لە یاریی كۆتایی پاڵەوانیەتیی تێنسی وێمبڵدۆن لە ركابەرییەكانی تاكی پیاواندا یارییەكەی بە ئەنجامی 6-2، 6-2 و 7-6 لە خاوەن ریزبەندی هەشتەمی تێنسكارانی جیهان ئەندرسۆن بردەوە.

دیۆكۆڤیچ ئەم ناسناوەی دوای دابڕانی بۆ ماوەی 25 مانگ لە بەدەستهێنانی هیچ پاڵەوانیەتییەكی گەورە بردەوە و ژمارەی ناسناوە گەورەكانیشی لە ژیانی وەرزشیدا كرد بە 13 ناسناو كە چواریان جامی پاڵەوانیەتیی وێمبڵدۆنە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م