ڕۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له ڕاپۆرتێكدا نووسیویه‌تی، خۆپێشانده‌رانى عێراق یه‌كه‌م جاره له ناوچه‌كانی نه‌وت نزیك ده‌بنه‌وه، رۆژى هه‌ینى ته‌نیا چوار كیلۆمه‌تریان مابوو بگه‌ن به كێڵگه‌ى نه‌وتى زوبێر له به‌سڕه.
له ژماره‌ى ئه‌مڕۆى ڕۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت ڕاپۆرێك بڵاو كراوه‌ته‌وه، وێڕاى ئه‌وه‌ى له ڕاپۆرته‌كه پانۆراماى رووداوه‌كانى باشوور هاتووه، باسى ئه‌وه‌ش كراوه، ئه‌م جاره جیاواز له جارانى پێشوو، خۆپێَشانده‌ران له كێڵگه نه‌وتییه‌كان نزیك بوونه‌ته‌وه.
ڕۆژنامه‌كه نموونه‌ى ڕۆژى هه‌ینى رابردوو ده‌هێنێته‌وه كه خۆپێشانده‌ران هێرشیان كرده سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانى شارى به‌سڕه. وه‌ك ئه‌مڕۆ له ڕاپۆرته‌كه ئاشكرا كراوه، ته‌نیا چوار كیلۆمه‌تریان مابوو بگه‌ن به كێڵگه‌ى نه‌وتى زوبێر، به‌ڵام پۆلیس به‌هۆى گازى فرمێسك‌ڕێژ و ته‌قه‌وه بڵاوه‌ى به خۆپێشانده‌ران كردووه، كه له ئه‌نجامدا 40 كه‌س بریندار بوون.
خۆپێشاندانه‌كان له شارى به‌سڕه سه‌رى هه‌ڵدا ئه‌و شاره‌ى كه 95% داهاتى نه‌وتى عێراقى لێوه دێت، به‌ڵام به‌رپرسانى نه‌وت له‌م وڵاته دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه، تا ئێسته گرژییه‌كان كاریگه‌رى به‌سه‌ر داهاتى نه‌وته‌وه نه‌بووه.
رووداوه‌كانى باشوور كوێتیشى نیگه‌ران كردووه، بۆیه ئه‌مڕۆ بڕِیاره ئه‌نجوومه‌نى ئوممه "په‌رله‌مان" كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت به خۆپێشاندانه‌كانى عێراق ئه‌نجام بدات.
راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ى رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كانى باشوور كه‌سانى خاوه‌ن داواى ره‌وان، له‌وانه ئوسامه عه‌باس گه‌نجێكى باشوورى عێراقه، بڕوانامه‌ى زانكۆى هه‌یه و بێكاره، به‌رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌تى گوتووه، "له كه‌وتنى رژێمى سه‌دامه‌وه تا ئێسته، تاكه شتێكى راست كه سه‌ركرده‌كانى شیعه كردوویانه، درۆكانیانه، هێشتا ئێمه ئاوى پیس ده‌خۆینه‌وه، ئه‌وه‌مان له‌بیر كردووه له وه‌رزى هاوین فێنكى چییه".