به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی وه‌رزی گه‌رمی ساڵانه ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی ئاسمان ساماڵ و هه‌ندێ په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ، له دهۆك ئاسمان ساماڵ و هه‌ندێك هه‌ور ده‌بێ، له كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 43 پله و نزمترین پله‌یش 26 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی سێشه‌م ئاسمانی كوردستان به‌هه‌مانشێوه له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی وه‌رزی گه‌رمی ساڵانه ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك و دهۆك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 44 پله و نزمترین پله‌یش 26 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.