چه‌ند سه‌عاتێك به‌ر له ئه‌نجامدانی دیداری لووتكه‌ی له‌گه‌ڵ پوتین، تره‌مپ له لێدوانێكدا ڕه‌خنه‌ی توند له سیاسه‌تی واشنتن ده‌گرێت و نه‌زانی ئه‌مه‌ریكا به تێكچوونی پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕووسیا وه‌سف ده‌كات.
ڕۆیته‌رز هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان تره‌مپ و پوتین له هێلسنكی پایته‌ختی فینله‌ندا به‌ڕێوه ده‌چێت كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت دیدارێكی ئاسان نه‌بێت دوای ئه‌و كێشانه‌ی له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا ڕووی دا.
چه‌ند سه‌عاتێك پێش ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كه، تره‌مپ له لێدوانێكدا ڕه‌خنه‌ی توند له به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی حكوومه‌ته‌كه‌ی گرت و ئاشكرای كرد كه سیاسه‌تی نه‌زانانه‌ی چه‌ند ساڵه‌ی ئه‌مه‌ریكا وای كردووه پێوه‌ندی نێوان واشنتن و مۆسكۆ ئاڵۆز ببێت.
تره‌مپ له پۆستێكی له تویته‌ر نووسیویه‌تی، پێوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ڕووسیا هیچ كاتێك به‌م جۆره خراپ نه‌بووه، سوپاس بۆ سیاسه‌ت و به‌ڕێوه‌بردنی گێلانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌م چه‌ند ساڵه‌دا.
كۆشكی كریملین پێشبینی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌یه‌كی ئاسایی ناكات به‌هۆی ئه‌و پرسانه‌ی بڕیاره پوتین و تره‌مپ گفتوگۆی له‌باره‌یه‌وه بكه‌ن، دیمیتری پێسكۆڤ گوته‌بێژی كۆشكه‌كه ڕای گه‌یاند، بێگومان سووریا بابه‌تی سه‌ره‌كی ده‌بێت و له‌لایه‌ن هه‌ردوو سه‌رۆكه‌وه تاوتوێ ده‌كرێت، هه‌موومان ئاگاداری ئه‌وه‌ین كه واشنتن چۆن بیر له ئێران ده‌كاته‌وه، به‌ڵام بۆ ماوه‌یه‌كی زۆره تاران هاوپه‌یمانی ئێمه‌یه بۆیه كۆبوونه‌وه‌كه ئاسان نابێت.
بڕیاره ئه‌مڕۆ پوتین و تره‌مپ له فینله‌ندا چاویان به‌یه‌ك بكه‌وێت و له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوانیان و پرسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان گفتوگۆ بكه‌ن، كه بۆ ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه گرژی و ئاڵۆزی ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیای له‌یه‌ك دوور خستووه‌ته‌وه.