دیشامپ چارەنووسی لەگەڵ هەڵبژاردەی فڕەنسا یەكلایی كردەوە

:: AM:11:55:16/07/2018 ‌

دیدێ دیشامپی راهێنەری هەڵبژاردەی فڕەنسا دوای بەدەستهێنانی جامی مۆندیالی 2018ی رووسیا چارەنووسی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەیی لەكلایی كردەوە.

دوێنێ یەكشەم دیشامپ دووەمین جامی مۆندیالی پێشكەش بە وڵاتی فڕەنسا كرد دوای ئەوەی لە یاریی كۆتاییدا مۆندیالی 2018 بە ئەنجامی 4-2 گۆڵ لە هەڵبژاردەی كڕواتیای بردەوە.

دیشامپ بۆ رۆژنامەی (لیكیپ) لەبارەی مانەوەی وەك راهێنەری هەڵبژاردەی فڕەنسا رایگەیاند: من وەك راهێنەر ئیمی جاكی ناكە كە دوای بردنەوەی جامی مۆندیالی 1998 وازی هێنا، بەڵكو تا كۆتایی گرێبەستەكەم لە ساڵی 2020 بەردەوام دەبم.

زیاتر گوتی: رەنگە بۆ ماوەی چەند هەفتەیەك هەڵبێم و واز لە هەڵبژاردەی فڕەنسا بێنم، بەڵام دواتر دەگەڕێمەوە و ئەگەر داوام لێ بكەن تا كۆتایی ماوەی گرێبەستەكەم بەردەوام دەبم.

جێی باسە دیشامپ پێشتریش كاتێك لە مۆندیالی 1998 یاریزان بووە جامی مۆندیالی بۆ وڵاتەكەی بەدەستهێناوە و دوێنێ یەكشەمیش دوای 20 ساڵ وەك راهێنەر دووبارە جامەكەی بۆ وڵاتەكەی بەدەستهێنایەوە.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م