كۆمارییه‌كان داوای كۆبوونه‌وه‌ی به په‌له‌ی نێوان تره‌مپ و شی جین پینگ بۆ گفتوگۆله‌باره‌ی پێوه‌ندی ئابووری نێوان واشنتن و په‌كین ده‌كه‌ن ، به هۆی ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری بۆ سه‌ر گه‌شه‌كردنی دۆخی ئابووری ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت.
ئاژانسی
رۆیته‌رز له هه‌واڵێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌هۆی زیادبوونی مه‌ترسییه‌كان بۆ هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئابووری له نێوان ئه‌مه‌ریكا و چین كه بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه هه‌ڕه‌شه له یه‌كتر ده‌كه‌ن به سه‌پاندنی باج بۆ سه‌ر كاڵاكانی یه‌كتر، كۆمارییه‌كان داوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و چین ده‌كه‌ن بۆ ئارامكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه.
كێڤن برادی نوێنه‌ری كۆنگرێسی ته‌كساس و ئه‌ندام له حزبی كۆمارییه‌كان له لێدوانێكدا ئاشكرای كرد، كه‌مكردنه‌وه‌ی باج له ئه‌مه‌ریكا هاوكار بووه بۆ به‌ره‌وپێشبردن و گه‌شه‌كردنی ئابووریی وڵاته‌كه، به‌ڵام زیادكردنی ڕسوومات و گومرگ بۆ سه‌ر هاورده‌كارانی ئه‌له‌منیۆم و پۆڵا و كاڵاكانی چین كاریگه‌ییه‌كه كه‌م ده‌كاته‌وه و گه‌شه‌كردنه‌كه ده‌وه‌ستێنێت.
برادی له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی فۆكس نیوز گوتی، به ئه‌نجامدانی دیداری نێوان هه‌ردوو سه‌رۆك و دانانی یاسای نوێی بازرگانی دڵنیاین له‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كه هێور ده‌بێته‌وه و كێشه‌كان كۆتایی پێ دێت.