وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق رای گه‌یاند، له یه‌كێك له رێستۆرانتهكانى باشوورى به‌غدا دوو كه‌س به 123 كلیۆگرام ماده‌ى هۆشبه‌ره‌وه گیراون.
فه‌رمانگه‌ى پشكنینى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق له
راگه‌یانراوێكى فه‌رمى ئه‌مڕۆ گرتنى دوو كه‌سى له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پۆلیسه‌وه ئاشكرا كرد.
وه‌زاره‌ت گوتوویهتىن ئه‌و دوو كه‌سه له یه‌كێك له رێستۆرانتهكانى ناوچه‌ى سهیدیهى باشوورى به‌غدا گیراون. دواى ئه‌وه‌ى تیمێكى پۆلیسى سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پكشنین ره‌وانه‌ى شوێنه‌كه كراون بۆ مه‌به‌ستى پكشنین.
بێ ئه‌وه‌ى جۆرى ماده‌كان ئاشكرا بكات، راگه‌یانراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌و دوو كه‌سه بڕى 123 كیلۆگرام ماده‌ى هۆشبه‌ریان لا بووه.
رۆژ له دواى رۆژ به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به ماده هۆشبه‌ره‌كان له شاره‌كانى عێراق به‌ربڵاوتر ده‌بێت.
له چه‌ند مانگى رابردوو ده‌یان كه‌س به تۆمه‌تى بازرگانیكردن به‌م مادانه گیراون كه له‌ناویاندا به‌رپرس و كوڕانى به‌رپرسى تێدایه.
له‌باره‌ى ته‌شه‌نه‌كردنى ماده هۆشبه‌ره‌كان له باشوورى عێراق، توێژینه‌وه‌كان ئاماژه بۆ چه‌ندان هۆكار ده‌كه‌ن، له‌وانه ده‌سه‌ڵاتى ئێران به‌سه‌ر شاره‌كانى باشوور، دووه‌م هه‌موو ئه‌و هۆكاره ئابووری و سیاسییانه‌یه كه به نه‌رێنى كاریگه‌رى خستووه‌ته سه‌ر لایه‌نى ده‌روونى و كۆمه‌ڵایه‌تى گه‌نجانى عێراق.