پۆستی سه‌ركۆماری عێراق، پارتی به شایسته‌ی خۆی ده‌زانێ و یه‌كێتیش به‌ر له‌وه‌ی پۆسته سیادییه‌كان یه‌كلا ببنه‌وه و دانوستاندنه‌كان ده‌ست پێ بكه‌ن، دوو هاوزاوای تاڵه‌بانی بۆ كاندید كردووه. به‌ڵام سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی دووپاتی ده‌كاته‌وه كه "ده‌بێ ڕیفراندۆمچییهك ببێته سهركۆمار".
به‌پێی عورفی سیاسیی له سێ خولی رابردووی هه‌ڵبژاردنی عێراقدا پۆستی سهركۆمار به‌ر كورد كه‌وتووه و له‌ناو كوردیش به‌پێی رێككه‌وتنێك به تاڵه‌بانی درابوو, به‌ڵام چوار ساڵی رابردووی فوئاد مه‌عسووم ئه‌زموونێكی خراپ بوو بۆ كورد و ئێسته گفتوگۆی گه‌رم له‌سه‌ر كاندیدی ئه‌و پۆسته هه‌یه.
پارتی: ڕیفراندۆمچییهك ده‌بێته سهركۆمار
ئه‌ندامێكی سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت كه پۆستی سهركۆمار پشكی ئه‌و لایه‌نه‌یه كه زۆرترین ده‌نگی كوردستانی به‌ده‌ستهێنابێ، ئه‌مه مافێكی سروشتییه و كێشه‌ی له‌سه‌ر نییه.
عه‌لی عه‌ونی، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند كه پارتی سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سهركۆمار پشكی پارتییه، چونكه ده‌مانه‌وێ سهركۆمار وه‌ك ئه‌وانه‌ی پێشوو نه‌بن، كه هیچ خاڵێك له كارنهمهیان نییه بۆ كوردستان. عه‌ونی ده‌پرسێ ئه‌گه‌ر سهركۆمار هیچ بۆ كورد نه‌كات، كه‌واته بۆچی بۆ كورد بێ؟.
زیاتر گوتی، ئه‌گه‌ر له دانوستاندنه‌كانی ناوخۆی كوردستانیش ئه‌و پۆسته به هه‌ر لایه‌نێكی تر بدرێ، مه‌رجه و ده‌بێ سهركۆمار كه‌سێكی ڕیفراندۆمچی بێ و بڕوای به چاره‌نووس و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هه‌بێ. روونی كرده‌وه "ئه‌و دوو كاندیده‌ی یه‌كێتیش باسی ده‌كه‌ن، هه‌ردووكیان هاوزاوی تاڵه‌بانی و هاوسه‌ری خوشكه‌كانی هێرۆ برایم ئه‌حمه‌دن، بۆیه ئه‌مه حزبی بنهماڵهیییه و ئه‌و دوو كه‌سه تایبهتهندییان نییه جگه له‌وه‌ی هاوسه‌ری خوشكه‌كانی هێرۆ برایم ئه‌حمه‌دن، چونكه كه‌س نایانناسێ و نازانرێ كێن، به‌ڵام بێگومان پارتی جارێكی تر ئه‌و پۆسته نادات به كه‌سانی تر كه باوه‌ڕیان به دۆزی كورد نه‌بێ".
فوئاد مه‌عسووم ئه‌زموونێكی خراپ
سه‌رۆكی ناوه‌ندی چاوی كورد بۆ په‌ره‌پێدانی سیاسی، ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه له‌و هه‌موو سزایه‌ی به‌سه‌ر كوردستان سه‌پێنرا به ناده‌ستووری، فوئاد مه‌عسووم بێهه‌ڵوێست بوو، ئه‌مه‌یش مێژوو تۆماری ده‌كات.
مه‌شخه‌ڵ كه‌ولۆسی، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، سهركۆمار ده‌ستی به‌ستراوه و ده‌سه‌ڵاتی ته‌شریفاتییه، بۆیه ده‌بێ كورد پۆستێكی له به‌غدا هه‌بێ به ئه‌ندازه‌ی قوربانییه‌كانی گه‌له‌كه بێ. به‌گوته‌ی ئه‌و "جارێ زووه لێدوانی له‌سه‌ر بدرێ كه ئه‌و پۆسته بۆ كام لایه‌ن ده‌بێ، ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌ی پارتیش له جێیه و له‌و هه‌موو سزایه‌ی په‌رله‌مان به‌سه‌ر كوردستانی سه‌پاند له به‌رانبه‌ر پرۆسه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و دیموكراسی، به كرده‌یی فوئاد مه‌عسووم بێهه‌ڵوێست بوو، بڕینی مووچه‌ی كوردستانیش ناده‌ستووری بوو، پێویست بوو سهركۆمار وه‌ك هه‌ڵوێستی هه‌بێ، نه‌یبو".
كه‌ولۆسی ده‌ڵێ، "پێویسته یه‌كێتی زیاتر به‌ره‌و كوردایه‌تی بگه‌ڕێته‌وه و به‌دوای كۆلكه هاوبه‌شه‌كان بگه‌ڕێ و كه‌سانی تر كاندید بكات، ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتن هه‌بوو ئه‌و پۆسته‌یان پێ بدرێته‌وه، پرۆسه‌كه پێوه‌ندیشی هه‌ر به كوردستان نییه، به‌ڵكو ڕه‌زامه‌ندی ئه‌مه‌ریكا و ئێرانییهكانیشی پێویست ده‌بێ".
یه‌كێتی به مافی خۆی ده‌زانێ
له‌تیف نێروه‌یی گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كورد له میدیاكان باسی وه‌رگرتنی پۆستی سهركۆمار ده‌كات، له‌ناو كوردیش ئاسایییه هه‌ر لایه‌نێك خواستی هه‌بێ ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێ، به‌ڵام دوو لایه‌نی سه‌ره‌كی كورسیی زۆریان له كوردستان هێناوه، ئه‌وانیش یه‌كێتی و پارتین.
روونی كرده‌وه "ئه‌م دوو لایه‌نه خاڵی هاوبه‌ش و بۆچوونی جیاوازیشیان هه‌یه، به‌ڵام به‌یه‌كه‌وه نه‌چن بۆ به‌غدا، له‌وانه‌یه نه‌توانن وه‌ك پێویست به‌رگری له گه‌لی كوردستان بكه‌ن، بۆیه یه‌كێتی و پارتی هه‌م له كوردستان به‌یه‌كه‌وه له ده‌سه‌ڵاتن، هه‌م له به‌غدایش هاوئاهه‌نگییان هه‌یه، هاوكات كۆمه‌ڵێك حیسابات له نێوانیان هه‌یه و ڕێك ده‌كه‌ون، به پێشبینی من ئه‌و پۆسته پشكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌بێت".
زیاتر گوتی، یه‌كێتی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆسته‌كه پێویستی به ڕه‌زامه‌ندی لایه‌نه‌كان ده‌بێ، ئه‌وه‌یشی كه ڕووی دا و كاك فوئاد مه‌عسوومی پێ تۆمه‌تبار ده‌كرێ، ئه‌و هه‌ڵوێستی هه‌بووه، به‌ڵام هه‌مووان ده‌زانن دۆخی عێراق چۆنه و وڵاته‌كه له دۆخێكی ناهه‌مواردایه و دۆخه‌كان كاریگه‌ری به‌سه‌ر چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له پرس و هاوكێشه‌كانی عێراق داده‌نێن.
گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی له‌باره‌ی ئه‌و دوو كه‌سه‌ی كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، كاندیدی سه‌ركۆماری عێراقن، گوتی "ده‌بێ له به‌رپرسانی باڵا بپرسی و من نازانم".
د. محه‌مه‌د سابیر هاوزاوی مام جه‌لال و هاوسه‌ری هه‌تاو برایم ئه‌حمه‌د، خوشكی هێرۆ برایم، ڕۆژی دووشه‌م له فه‌یسبووكی خۆی بڵاوی كرده‌وه كه كاندیدی یه‌كێتییه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌ركۆماری عێراق.
هاوكات زانیارییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌تاو برایم ئه‌حمه‌د له هه‌وڵدایه هاوسه‌ره‌كه‌ی ببێت به سهركۆمار، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش له‌گه‌ڵ شاناز برایم ئه‌حمه‌دی خوشكی كێشه له نێوانیان دروست بووه و كێشه‌كه ته‌شه‌نه‌ی كردووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی شاناز برایم پێداگیری له‌سه‌ر پۆسته‌كه بۆ له‌تیف ڕه‌شیدی هاوسه‌ری ده‌كات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" ئه‌و جیاوازیی و ململانێ خێڵه‌كییه ته‌شه‌نه‌ی كردووه و جۆرێك ئاڵۆزی له نێوان بنه‌ماڵه‌ی برایم ئه‌حمه‌د و تاڵه‌بانی دروست كردووه.
د. محه‌مه‌د سابیر ئیسماعیل
_ له‌دایكبووی 1947
_ باڵوێزی عێراق بووه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و چین و جنێڤ.
_ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتییه.
_ به ته‌واوی دژی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان وه‌ستایه‌وه.
_ هاوسه‌ری هه‌تاو برایم ئه‌حمه‌ده.
د. له‌تیف ڕه‌شید
_ ساڵی 1944 له دایك بووه.
_ ئێسته ڕاوێژكاری پێشكه‌وتووی سه‌ركۆماری عێراقه و پێشتر وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق بووه و دژی كوردستان كاری كردووه له وه‌زاره‌ته‌كه‌ی.
_ له‌وكاته‌ی وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاو بووه، به‌ناوی پڕۆژه‌ی ئاودێری له سلێمانی پاره‌یه‌كی زۆری خواردووه.
_ له 2014 له‌گه‌ڵ عادل موراد پێشنیازیان بۆ نووری مالیكی كرد بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ببڕێ.
_ كاندیدی عێراق بوو بۆ سه‌رۆكایه‌تیی رێكخراوی فاو به‌ڵام دوو ده‌نگی هێنا و ده‌رنه‌چوو.
_ هاوسه‌ری شاناز برایم ئه‌حمه‌ده.