ئه‌مڕۆ خۆپێشانده‌رانى شارى ناسڕیه به‌ره‌و كێڵگه نه‌وتییه‌كانى شاره‌كه و كۆمپانیاى نه‌وتى زیقار ده‌ڕۆن و داواى به‌ده‌ستهێنانى هه‌لى كار له كۆمپانیاكه ده‌كه‌ن.
پێگه‌ى
میربه‌دى عێراقى ئه‌مڕۆ بڵاوى كردووه‌ته‌وه، به‌شێك له خۆپێشانده‌رانى شارى ناسڕیه "زیقار" به‌ره‌و كێڵگه نه‌وتییه‌كانى شاره‌كه ده‌ڕۆن و هه‌ندێكیش له به‌رده‌م كۆمپانیاى نه‌وتى زیقار كۆ ده‌بنه‌وه.
پێگه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، زۆربه‌ى ئه‌م خۆپێشانده‌رانه له دانیشتووى ئه‌و گوندانه‌ن كه ده‌كه‌ونه ده‌وروبه‌رى كێڵگه نه‌وتییه‌كانى ناسڕیه‌وه، به‌م كاره‌شیان ده‌یانه‌وێ له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه هه‌لى كاریان بۆ بڕه‌خسێت.
هاوكات له ناوه‌ڕاستى شارى ناسڕیه له گۆڕه‌پانى "حه‌بووبى" خۆپێشاندانى گشتى به‌ڕێوه ده‌چێت، له‌كاتێكدا ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانى شاره‌كه رێوشوێنى توندیان له به‌رانبه‌ر خۆپێشانده‌ران گرتووه‌ته‌به‌ر.
ئه‌مڕۆ ڕۆژنامه‌ى "شه‌رق ئه‌وسه‌ت" له ڕاپۆرتێكدا نووسیبووى بۆ یه‌كه‌م جار له عێراقدا خۆپێشانده‌ران له كێڵگه نه‌وتییه‌كان نزیك ده‌بنه‌وه، نموونه‌ش رووداوه‌كه‌ى رۆژى هه‌ینى شارى به‌سڕه بوو كه خۆپێشانده‌ران هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر كێڵگه‌كانى نه‌وتى زوبێر.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌م جاره عێراقییه‌كان سه‌رنجیان به‌لاى نه‌وته، چونكه دركیان به‌وه كردووه له ده‌یان ملیارى ساڵانه‌ى نه‌وتى عێراق بێبه‌شن.