ئه‌مڕۆ دادگاى فیدڕاڵى بڕگه‌یه‌كى بودجه‌ى عێراقى ره‌ت كرده‌وه كه بڕێك پاره بۆ كۆمسیۆنى باڵاى مافه‌كانى مرۆڤ ته‌رخان ده‌كات، ئه‌مه‌ش سێیه‌م بڕگه‌ى بودجه ده‌بێت له ماوه‌ى كه‌متر له مانگێك له‌لایه‌ن دادگاكه‌وه ره‌ت ده‌كرێته‌وه.
ئه‌یاس سامۆك گوته‌بێژى دادگاى فیدڕاڵى له عێراق له
ڕاگه‌یانراوێكدا ئاشكراى كرد، دادگاى فیدڕاڵى كۆ بووه‌ته‌وه و سه‌یرى ئه‌و سكاڵایه‌ى كردووه كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانه‌وه له دژى ته‌رخانكردنى بڕه پاره‌یه‌ك بۆ كۆمسیۆنى مافه‌كانى مرۆڤ ته‌رخان كراوه.
له ڕاگهیانراوهكه هاتووه، ئه‌و بڕگه‌یه‌ى 26 ملیار دینار له بودجه‌ى عێراق بۆ كۆمسیۆنى باڵاى مافه‌كانى مرۆڤ ته‌رخان ده‌كات، ناده‌ستوورییه، چونكه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه دانراوه، بێ ئه‌وه‌ى په‌رله‌مان له‌زیادكردنى بڕگه‌كه بۆ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بگه‌ڕێته‌وه.
دادگا دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئه‌م بڕگه‌یه ناده‌ستوورییه و له‌گه‌ڵ ماده‌ى 62 ده‌ستوورى عێراق یه‌ك ناگرێته‌وه.
ئه‌مه سێیه‌م بڕگه‌یه‌ى یاساى بودجه‌ى عێراق بۆ 2018 ده‌بێت كه له‌لایه‌ن دادگاى فیدڕاڵ له ماوه‌ى كه‌متر له مانگێك ره‌ت ده‌كرێنه‌وه، پێشتر دادگاى فیدڕاڵ ره‌تى كرده‌وه په‌رله‌مان بتوانێت پاره بۆ باڵه‌خانه‌ى خۆى ته‌رخان بكات و هه‌روه‌ها ره‌تیشى كرده‌وه په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتى بڕیاردانى له‌سه‌ر پڕۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان هه‌بێت، كه‌چى هه‌ردووكیان له یاساى بودجه‌دا هاتبوون.