له كۆشكى سه‌رۆكایه‌تى هێلنسكی پایته‌ختى فینله‌ندا كۆبوونه‌وه‌ى نێوان دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و ڤلادیمێر پوتینى سه‌رۆكى رووسیا ده‌ستى پێ كرد.
دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له كۆشكى سه‌رۆكایه‌تى له هێلنسكی دیدارى نێوان دۆناڵد تره‌مپ و ڤلادیمێر پوتین ده‌ستى پێ كرد، كه به دیدارێكى گرنگى مێژوویى نێوان ئه‌م دوو وڵاته ناو ده‌برێت.
به‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه له دیدارێكى كورتیان له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان، دۆناڵد تره‌مپ هیواى خواست پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ رووسیا چاك ببێته‌وه كه به گوته‌ى ئه‌و به‌رده‌وام له باشى نه‌بووه.
تره‌مپ له قسه‌كانى پیرۆزبایى له رووسیا كرد به بۆنه‌ى به‌ڕێوه‌بردنى مۆندیال به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتووانه و گوتی، "ئێمه ده‌بێت پێوه‌ندیمان باش بێت، چونكه دوو هێزى گه‌وره‌ى دنیاین".
دووپاتی كرده‌وه كه له دیداره‌كه‌ى له‌گه‌ڵ پوتین باس له چه‌ندان بابه‌تى گرنگى سه‌ربازى و ئابوورى ده‌كات.
له كاتێكدا دوو سه‌رۆكه‌كه له كۆشكى سه‌رۆكایه‌تى هێلنسكى له كۆبوونه‌وه‌دان، به سه‌دان كه‌س له به‌رده‌م كۆشكى سه‌رۆكایه‌تییه‌كه له‌دژى كۆبوونه‌وه‌كه خۆپێشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.