شناو یه‌كێكه له جۆره‌كانی وه‌رزش و به وه‌رزشێكی سه‌خت و قورس داده‌نرێ، چونكه له‌سه‌ر سك درێژ ده‌بی و پێیه‌كان له زه‌وی ده‌چه‌قێنێ و به هه‌ر دوو ده‌ستت به‌رز و نزم ده‌بیته‌وه، ئه‌مه ئه‌گه‌رچی قورسه، به‌ڵام ڕۆژانه دوو خولهك به‌رگه‌ی بگری و ئه‌نجامی بده‌ی، جه‌سته و كێشێكی زۆر ته‌ندروستت ده‌بێ.
له‌كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌و وه‌رزشه زۆربه‌ی ئه‌ندامانی له‌ش و ماسوولكه‌كانت جووڵه ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌بێته تواندنه‌وه‌ی چه‌وری زۆربه‌ی به‌شه‌كانی جه‌سته و سوودی یه‌كجار سه‌رسوڕهێنه‌ری ده‌بێت.
یه‌كه‌م: ده‌بێته هۆی باشبوونی كۆئه‌ندامی هه‌رس، ئه‌نجامدانی ئه‌مجۆره وه‌رزشه ئامراز و ڕێیه‌كی زۆر جیاوازه بۆ سووتاندنی چه‌وری و كالۆری زۆر، هه‌روه‌ها پاككردنه‌وه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌رس و ڕزگاربوون له ته‌واوی كێشه‌كان.
دووه‌م: میزاج خۆش ده‌كات، هه‌موو جۆره وه‌رزشێك وا ده‌كات له ڕووی ده‌روونییه‌وه ته‌واو ئارام و بێ كێشه بن و میزاجێكی خۆشتان هه‌بێ، بۆیه شناویش بێبهیش نییه له‌و سووده و بگره له زۆربه‌ی ڕاهێنانه وه‌رزشییه‌كانی تر ئه‌و سوودهتان زیاتر پێ ده‌گه‌یه‌نێت.
سێیه‌م: ئازاری پشت كه‌م ده‌كاته‌وه، یارمه‌تی به‌هێزبوونی ماسولكه‌كان ده‌دا و ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری پشت، به‌هێزبوونی ماسوولكه‌كانی پشت یارمه‌تیده‌رێكی به‌هێزه بۆ له‌ناوبردنی ئازار له ناوچه‌كه و پته‌وكردنی بڕبڕه‌كانی پشت و به‌سته‌ره‌كان به‌یه‌كتره‌وه.
چواره‌م: چه‌وری سك ده‌توێنێته‌وه، ئه‌م جۆره وه‌رزشه به شێوه‌یه‌كی زۆر تایبه‌ت ده‌بێته هۆی تواندنه‌وه‌ی چه‌وری ورگ و ڕزگاربوون له‌و كێشه‌یه كه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن، ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌كی زۆر ڕۆژانه دوو ده‌قه به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ر ئه‌م جۆره وه‌رزشه، ئه‌وا نه‌ك هه‌ر چه‌وری سك، به‌ڵكوو سك و سنگت شێوه‌ی شه‌ش پاقڵاوهكهیش وه‌رده‌گرێ.