سكرتێرى گشتى پێشووى هاوپه‌یمانى ئه‌تڵه‌سى ناسراو به" ناتۆ" ڕای گه‌یاند، به كاتى كۆده‌تاكه‌ى توركیامان ده‌زانى، به‌ڵام هاوكاری ئه‌ردۆغانمان نه‌كرد.
هه‌رچه‌نده توركیا ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى ئه‌تڵه‌سى "ناتۆ"یه، به‌ڵام سكرتێرى گشتى پێشووى ناتۆ ئه‌مڕۆ ئاشكراى ده‌كات، له كۆده‌تاكه‌ى 2016 ى توركیا، ناتۆ ئاماده نه‌بووه هاوكارى ئه‌ردۆغان بكات.
خه‌فیه‌ر سۆلانا سكرتێرى گشتى پێشووى ناتۆ له تویتێك له یادى كۆده‌تاكه‌ى 15 ى ته‌مووزى توركیا نووسیویه‌تى" ئێمه واده‌ى كۆده‌تاكه‌مان ده‌زانی، به‌ڵام هاوكاری ئه‌ردۆغانمان نه‌كرد".
پێشتر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا ره‌خنه‌ى له ناتۆ گرتبوو، هۆشداریشى دابووه ئه‌م ده‌زگا سه‌ربازییه كه ئه‌و ئه‌فسه‌رانه داڵده نه‌دات كه به‌رپرسیارێتیان له ناتۆ هه‌یه و له هه‌وڵى كۆده‌تاكه‌ى توركیا تێوه‌گڵاون.
له 15ى ته‌مموزى 2016 له توركیا هه‌وڵى كۆده‌تایه‌ك درا، به‌ڵام دواى چه‌ند سه‌عاتێك كۆده‌تاكه پووچه‌ڵ كرایه‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌ردۆغان و ده‌سه‌ڵاتدارانى حزبه‌كه به هه‌زاران كه‌سیان خستووه‌ته زیندانه‌كانه‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانى توركیا فه‌تحوڵا گوله‌ن، كه پیاوێكى ئاینى توركیایه و له ئه‌مه‌ریكا نیشته‌جێیه، به ئه‌نجامدانى كۆده‌تاكه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.