پارتی گۆڕانكاری لە پۆستێكی باڵای حزبەكەی كرد

:: PM:04:00:16/07/2018 ‌
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بەشێوەیەكی فەرمی، گۆڕانكاری لە پۆستی سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی كرا و عارف تەیفوور دیاری كرا.

ئەمرۆ دووشەم 16 تەمووزی/ یۆلیۆ، ئەدهەم بارزانی سەرۆكی پێشووی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، وەك سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە كۆتاییم بەئەركەكەم هێنا.

ئەدهەم بارزانی گوتی، سلێمانی بۆ من بارزانە، بارزانیش بۆ من سلێمانییە، هەروەها ئەمڕۆ عارف تەیفوور لە شوێنی من وەك سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لە سنوورەكە دەستبەكار دەبێت.

لە ئاڵوگۆڕی پۆستی سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان جەعفەر ئێمینكی ئامادە بوو.

عارف تەیفووری جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی بوو لە خولی ڕابردوو ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانە.

عارف تەیفوور لای خۆیەوە لەو كۆنگرەیە ئاشكرای كرد، هیوادارین خزمەت بەشاری سلێمانی بكەین و ئەركی قورسمان لەسەرە، بۆیە سلێمانی لای پارتی دیموكراتی كوردستان گرنگە.

ماوەیەكە پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەشێكی زۆری ڕێكخستنەكانی دەستی كردووە بە گۆڕانكاری و دواین گۆڕانكاریشی بەرپرسی لقی هەڵەبجەی پارتی بوو كە بەسام عەلی دیاری كرا.




وشە - رامیار جەواد