پۆلیسی عێراق ئاشكرای كرد، زیاتر له 200 خۆپێشانده‌ر چوونه‌ته ناو كێڵگه‌ی گازی سیبه له به‌سڕه و هێزه‌كانیش ڕووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كێڵگه گازییه‌كه بپارێزن.
به‌رپرسێكی
پۆلیسی به‌سڕه ئاشكرای كرد، هێزه‌كانی عێراق به چڕی چوونه‌ته ناو كێڵگه‌ی گازی سیبه له به‌سڕه و زیاتر له 200 خۆپێشانده‌ریش توانیویانه به‌ربه‌ستی یه‌كه‌می هێزه‌كانی پۆلیس ببڕن و بگه‌نه ناو كێڵگه گازییه‌كه.
هه‌رچه‌نده خۆپێشانده‌ران له‌ناو كێڵگهكهن، به‌ڵام نه‌گه‌یشتوونه‌ته شوێنه هه‌ستیاره‌كان و به‌ڵكوو له گۆڕه‌پانی فه‌رمانگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كێڵگه گازیییهكهن كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای كوێت ئینێرجی به‌ڕێوه ده‌برێ.
له ڕۆژی هه‌شتی مانگه‌وه له به‌سڕه دژی نه‌بوونی كاره‌با و ئاو و بێكاری و خراپی خزمه‌تگوزارییه‌كان له به‌سڕه خۆپێشاندان ده‌ستی پێ كرد، پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراق ته‌قه‌یان له خۆپێشانده‌ران كرد و سێ كه‌سیان برینداركرد، دواتر یه‌كێك له برینداران گیانی له ده‌ست دا، هۆزه‌كانی به‌سڕه داوایان له خه‌ڵكی شاره‌كه كرد ده‌ست به خۆپێشاندانی فره‌وان بكه‌ن.
له ڕۆژی پێنجشه‌م و هه‌ینی و شه‌موو و یه‌كشه‌م، خۆپێشاندانه‌كان له زۆربه‌ی شاره‌كانی باشووری عێراق به‌رده‌وامیان هه‌بوو و توندوتیژی زۆری لێ كه‌وته‌وه و تا ئێسته به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 100 كه‌س برینداربوون و هه‌شت كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه، عه‌بادیش فه‌رمانی ته‌قه‌كردنی له خۆپێشانده‌ران به هێزه‌كانی عێراق داوه.