دار چناره گه‌وره‌كه‌ی به جوانترین و گه‌وره‌ترین داری كوردستان و عێراق ناسرابوو، له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه سووتێنرا و دیمه‌نه جوانه‌كه‌ی شێوێنرا و وێران كرا.
دارچناری خاڵانه كه ده‌كه‌وێته گوندی هلورای سه‌ر به شاره‌دێی شیلادزێ، گه‌وره‌ترین و جوانترین داری عێراقه و مێژوویه‌كی كۆنی له‌ناو خه‌ڵكدا هه‌یه، به‌ڵام له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه ئاگری تێبه‌ر درا، ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی خراپی كردووه‌ته سه‌ر داره‌كه و به‌شی سه‌ره‌وه‌ی لق و پۆپه‌كانی داڕماندووه، له‌به‌ر ئه‌وه دیمه‌نه جوانه‌كه‌ی له ده‌ست داوه.
"عه‌بدوڵا محه‌مه‌د سدیق هلوری" موختاری ئه‌و گونده له باره‌ی ئه‌و ڕووداوه‌وه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند: "خه‌ریكی به‌دواداچوون و گه‌ڕانین به شوێن ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م كاره‌یان كردووه، بێگومان هه‌ر كه ئاشكرامان كردن سكاڵای یاسایی‌یان له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ین و به سزای خۆیانیان ده‌گه‌یه‌نین".
"دارچناری خاڵانه" به گه‌وره‌ترین دار له هه‌رێمی كوردستان و عێراق داده‌نرێت، ڕووبه‌ری چوارده‌وری قورمی داره‌كه 14,90سم و زیاتر له 30م به‌رزه و ته‌مه‌نی له نێوان 400 بۆ 450 ساڵ ده‌بێت، پێشتر له لایه‌ن یه‌كێك له توێژه‌رانی ئه‌و گونده لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی گه‌وره‌بوونی ئه‌و داره كراوه و ده‌ركه‌وت گه‌وره‌ترین داری عێراقه.
ئامێدی/ نه‌وزاد هلۆری